- كاروان ئەنوەر*
بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ میدیای ئه‌لكترۆنی و سۆشیاڵ میدیا بنێرینه په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لێنی یاسایی و ته‌كنیكی تێدا نه‌بێت، پێویسته زۆرترین قسه‌و باس و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ین، ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی منیش ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌وه. سه‌ره‌تا با هه‌ندێك ورده خاڵ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای رێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له هه‌رێمی كوردستان-عیراق بخه‌ینه‌ڕوو، تا یارمه‌تیده‌رو هاوكارمان بێت بۆ دانانی یاسایه‌كی تۆكمه‌و گشتگیر، تا هه‌ر له ناوه‌رۆك و بڕگه‌و بابه‌ته‌كانی روانگه‌یی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌وه بتوانین پڕۆژه‌یاسایه‌كی فراوانتر و نوێ پێشكه‌ش بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه بكێشرێته‌وه. جا با هه‌ندێك له كه‌موكورتییه دیاره‌كانی پڕۆژه‌یاساكه به‌یان بكه‌م:
١- میدیا‌و سۆشیاڵ میدیا جیانه‌كراونه‌ته‌وه.
٢- كێشه بۆ دادگاكان دروست ده‌كات.
٣- لایه‌نی ته‌كنیكی تێدا باس نه‌كراوه (به‌گشتی).
٤- سۆشیال میدیاش نهناسێنراوهو جیانه‌كراونه‌ته‌وه (تێلیگرام، سناپ چات، تیك تۆك، یوتیوب، گروپین، ئه‌كاونتی كه‌سی…) ده‌یان سه‌كۆی تریش.
٥- باس له‌و تاوانانه نه‌كراوه كه به‌رامبه‌ر میدیای ئه‌لكترۆنی ده‌كرێن (تێكشكاندن، هاككردن، بان كردن، ناردنی ڤایرۆس، سكاڵاكردن له‌تۆڕه جیهانییه‌كان، قورسكردن، داخستن… هتد).
٦- باس له ئامێری ئه‌لكترۆنی نه‌كراوه.
٧- پێگه كه‌سییه‌كانی خوار هه‌ژده ساڵان، باس نه‌كراون.
٨- تایبه‌تمه‌ندێتی باری كه‌سی و نهێنیپارێزیی له ئه‌كاونته‌كاندا، باس نه‌كراوه.
پاش خوێندنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی بڕگه‌و بابه‌ت و مادده‌كانی ناو پڕۆژه‌یاساكه و پاش به‌راوردكردنی داڕشتنی به‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان و ئه‌و جه‌نجاڵییه‌ی كه میدیای ئه‌لكترۆنی دروستیكردووه و ئه‌و كێشانه‌ی له دادگاكان و بۆ بنیاتی كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردستان خوڵقێنراون، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه زۆر به‌خێرایی نووسراوه‌و له‌م قۆناغه‌دا پڕكردن و تێركردن و چاره‌سه‌ری ئه‌و گهلهكێشهیه به‌م هه‌ناسه‌ی ئێستای ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه چاره‌سه‌رنابێت، به‌ڵكو كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئازادیی وتن و راده‌ربڕین و ره‌خنه‌ش، به‌جێده‌هێڵێت.
بژارده‌ی یه‌كه‌م: لادان و سڕینه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه بێت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ی په‌رله‌ماندا بۆ یه‌كجاری.
بژارده‌ی دووه‌م: هیوادارین له قۆناغی ئێستادا ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه رێگریی یاسایی یان په‌رله‌مانی هه‌بێت، ئه‌وا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می هێنده دوابخرێت تا كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زا ته‌واوی لایه‌نه یاسایی و سزایی و هونه‌ری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و… هتد له پڕۆژه‌یاساكه بدۆزنه‌وه‌و چاره‌سه‌ره‌كان وردبكهنهوه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كۆڕ و سیمینار‌و میتین و نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانیانه‌وه، نه‌وه‌ك بڕگه‌یه‌ك یان مادده‌یه‌ك له‌بیركرابێت یان دانرابێت، پاشان كێشه بۆ ته‌واوی كاری میدیایی له هه‌رێمه‌كه‌ماندا دروست بكات.
بژارده‌ی سێهه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ی سه‌ره‌وه كاریان پێنه‌كرا، خۆ ده‌كرێت به‌شێنه‌یی ده‌ستكاریی بڕگه‌و بابه‌ته‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه به‌شێوازێك بكرێت، كه نوخبه‌یه‌كی پێكهاته له ده‌یان خه‌ڵكی پسپۆڕ‌و شاره‌زا جێگه‌په‌نجه‌ی خۆیانی له‌سه‌ر مۆر بكه‌ن و هه‌ر كه‌لێن و كه‌له‌به‌رێك هه‌بێت، زۆر به وردی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئه‌ویش له رێگای لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت كه به‌م كۆكردنه‌وه‌ی بۆچوونانه هه‌ستن و نوێنه‌ری چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له لیژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌و بۆچوونه‌كان هه‌بن، بۆ نموونه: (په‌رله‌مان، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، یاساناسان و پارێزه‌ران، پسپۆڕانی بواری ئای تی و داتا‌و كۆمپیوته‌ر، ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆ، به‌رپرس و ئه‌دمینی چه‌ند سایت و په‌یجێكی سه‌نگین… هتد).
لیژنه‌ی ناوبراو له كۆتاییدا گه‌ڵاڵه‌ی سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كان و نووسراوه‌كان و بابهتهكان بكات و ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه، كه به بیری ده‌یان كه‌س نووسراوه، له چه‌ندین كه‌ناڵی میدیاییه‌وه بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وجا له‌سه‌ر كۆی (پڕۆژه‌یاسای پێشنیازكراوه‌كان) خه‌ڵكی پسپۆڕ‌و شاره‌زا جارێكی تریش قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌ر كه‌لێن و كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بێت جارێكی تر گفتوگۆ و زیادكردن و كه‌مكردن و ره‌خنه‌و ده‌ستخۆشییه‌كان بڕواته‌وه به‌رده‌ست لیژنه‌ی هاوبه‌شی تایبه‌ت. ئه‌وسا ده‌توانین ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ناوبنێین پڕۆژه‌یاسایه‌ك به ئه‌قڵ و بیری خه‌ڵكی كوردستان نووسراوه‌ته‌وه، ئینجا بخرێته به‌رده‌ستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و زۆرترین قسه‌و باسی له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر بكرێت، سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانیش به راسته‌وخۆ بگوازرێنه‌وه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌ت هه‌بێت بۆ بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌قام، ئه‌وسا به‌رزبكرێته‌وه بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه له به‌شی سۆشیال میدیای یاساكه‌دا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌بنه به‌شێك له‌و یاسایه‌و ناكرێت رای ئه‌وانی له‌سه‌ر نه‌بێت.
دوایین بژارده: ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشوو هیچیان جێبه‌جێنه‌كران، ئه‌وا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ناوبراو بڕیاری ئاماده‌كردنی ره‌شنووسه‌كه له رێگای ده‌ستكاری و چاككردن و پوختكردن و پته‌وكردن و زیادكردن و لێبڕینه‌وه بسپێرن به كۆمه‌ڵێك شاره‌زاو پسپۆڕی بواره جیاوازه‌كان، كه هه‌ر تیمێك ته‌نها له بواری تایبه‌تمه‌ندیی خۆیدا پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده‌بكات، به مه‌رجێك له خاڵی یه‌كه‌مدا (میدیای ئه‌لكترۆنی) له (سۆشیال میدیا) جیابكرێته‌وه “ئه‌گه‌ر له‌ڕووی یاساییه‌وه گونجاوبێت”، یاساكه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتبێت، تا له تێكه‌ڵكردنی دوو جۆر خێزانی میدیایی جیاواز پارێزراوبێت. ئه‌و لیژنانه‌ی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن و هه‌ر لیژنه‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسایه‌ك له بواری خۆیدا ده‌خاته به‌رده‌ست په‌رله‌مان، ئه‌م لیژنانه‌ن: لیژنه‌ی شاره‌زایان له بواری بڵاوكردنه‌وه‌دا، لیژنه‌ی شاره‌زایان له‌بواری هونه‌ری و نێت-دا،لیژنه‌ی شاره‌زایان له‌بواری یاساییدا،لیژنه‌ی دادوه‌ران،لیژنه‌ی زمانه‌وانی و پسپۆڕانی داتاشینی زاراوه هونه‌رییه‌كان و كورداندنی هه‌ندێك زاراوه. هاوكات شێوازی پوختكردن و كۆكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی ئه‌م چه‌ند لیژنه‌یه‌و داڕشتنی وه‌ك پڕۆژهیاساو ئاماده‌كردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته خاوه‌كه وه‌ك پڕۆژه‌یاسا، ده‌كرێت بسپێرێت به راوێژكاره به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و بهدهستوپهنجهی ئه‌وان دوایین ئیمزای له‌سه‌ر بكرێت.
تێبینی: ده‌شێت ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه ده‌یان بابه‌تی جۆراوجۆری تێدا بێت و له ده‌یان مادده‌ی یاسایی دروست بووبێت، چونكه بواری جۆراوجۆر و ئامێری جۆراوجۆر‌و تایبه‌تمه‌ندێتی و فراوانیی بواره‌كه، ده‌خوازێت زۆر ورده‌كاریی تێدا باس بكرێت.
* ئەم بۆچوونە لە “دۆز و دۆسییەی میدیایی” لەبارەی یار و نەیاری پرۆژەیاسای میدیای ئەلكترۆنیی لەهەرێمی كوردستاندا لە یەكەم ژمارەی گۆڤاری دەرگاوان-دا چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
** سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان