چمک، ھەولێر: «ڕۆڵی ڕاگەیاندنی بنکۆڵکاریی لەرووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی لەهەرێمی کوردستاندا» ناونیشانی تێزێکی دکتۆرایە کە پێشکەش بە بەشی راگەیاندنی کۆلیژی ئاداب لە زانکۆی سەلاحەدین کرا.
ئەو تێزە لەلایەن جوان جەلالەدین مێحیەدین ئامادەکراوەو رۆژی دووشەممە (26ی ئەیلوولی 2022) لە هۆڵی فەرهادیی لەبەردەم سەرپەرشتیاران و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆدا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆی ئەو دکتۆرانامەیە پێکهاتبوون لە:
پ.د.نەزاکەت حسێن؛ سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. مەغدید سەپان؛ ئەندام
پ.ی.د. ئازاد ڕەمەزان؛ ئەندام
پ.ی.د. سادق حەمەغەریب؛ ئەندام
پ.ی.د.کاوە رەزا؛ ئەندام
پ.د.هێرش رسول؛ ئەندام و سەرپەرشتیار ی یەکەم
پ.ی.د.هۆشیار موزەفەر؛ ئەندام و سەرپەرشتیاری دووەم