پێگە ئەلکترۆنییە کوردییەکان لە ماستەرنامەیەكدا

چمک، سلێمانی: «ڕۆڵی پێگە ئەلیكترۆنییە کوردییەکان لەپێكهێنانی هۆشیاریی ڕۆشنبیریی خوێندكارانی زانكۆ لەهەرێمی كوردستان»؛ ناونیشانی توێژینەوەیەكی میدانیی ماستەرە کە پێشکەش بە بەشی تەکنێکی میدیا لە کۆلیژی تەكنیكی كارگێڕیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی کرا.

ئەو ماستەرنامەیە کە لەلایەن ئۆڕاڵ ئەبوبەكرحسێن ئامادەکرابوو؛ رۆژی پێنجشەممە (29ی ئەیلوولی 2022) لەهۆڵی سمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی چوارچرا لەبەردەم سەرپەرشتیار و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆدا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد کە پێكهاتبوو لە:
پ.د.هێرش ڕەسوڵ موراد؛ سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد؛ ئەندام
پ.ی.د.ئەحمەد حمەغەریب عەبدوڵا؛ ئەندام
پ.ی.د.یەحیاعومەر فەتاح؛ ئەندام و سەرپەرشتیار

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟