بەرپرسیارێتی یاسایی رۆژنامەوان لە تاوانەكانی بڵاوكردنەوەدا

چمك، سلێمانی: بەدروشمی ژینگەی میدیایی و پێویستیی رێكخستنی؛ رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی و زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی وۆركشۆپێكی بۆ رۆژنامەوان و نوێنەرانی كەناڵەكانی راگەیاندن رێكخست.

تەوەری یەكەمی وۆركشۆپی تاوانەكانی بڵاوكردنەوەو بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان بە بابەتێكی پ.ی.د.سامان فەوزی سەرۆكی بەشی یاسای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی دەستیپێكرد. لەو تەوەرەدا، بەرپرسیارێتی یاسایی رۆژنامەوان لە تاوانەكانی بڵاوكردنەوەدا خرانەڕوو، پاشتر وردەكاری هەریەك لە بەرپرسیارێتی ئیتیكی، شارستانیی و تاوانكاریی روونكرانەوە كە رۆژنامەوان لەكاتی سەرپێچیكردن و ئەنجامدانی تاوانەكاندا رووبەڕووی دەبێتەوە، بەتایبە كاتێك لەرێی یەكێك لە ئامرازەكانی راگەیاندنەوە چاپ و پەخشدەكرێن. هاوكات تیشكخرایە سەر دیارترین ئەو تاوانانەی لە راگەیاندنی ناوخۆیی و جیهانییدا روویانداوەو بەهۆیەوە رۆژنامەوانان دادگایی كراون.

چاودێریی میدیای كوردی (چمك)؛ رێکخراوێکی ناحكومی، قازانجنه‌ویستى، سه‌ربه‌خۆییه. کار بۆ چاودێرییكردن، هه‌ڵسه‌نگاندن، راپۆرتكردن‌و توێژینه‌وه‌ى خه‌وش‌و پێشلكارییه‌ پیشه‌ییه‌كانی میدیاو ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی دەکات. جه‌ختكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌كیی ئه‌م رێكخراوه‌، له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییه‌ له‌هه‌مبه‌ر په‌ڕاوێزخستن‌و ده‌ستێوه‌ردانى ناپیشه‌یی میدیاو میدیاوانانى كوردستان. چالاكیی‌و پرۆژه‌كانى ئه‌م رێكخراوه‌ بۆ رووماڵكردنى به‌رهه‌مه‌ جۆربه‌جۆره‌كانى میدیاى كوردییه‌، به‌مه‌به‌ستى گه‌ڵاڵه‌كردن‌و خستنه‌ڕووى كارنامه‌یه‌كى پیشه‌ییترى كرداریی بۆ راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ باوه‌كانى میدیاو شێوازى كاركردنى میدیاوانانى كوردستان.

فۆتۆ: ئارام حەمەعەلی

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟