چمك، سلێمانی: بە دروشمی ژینگەی میدیایی و پێویستیی رێکخستنی؛ رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی بەھاوبەشیی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی وۆرکشۆپێکی ھۆشیاریی بۆ نوێنەرانی کەناڵەکانی راگەیاندن رێکدەخات.
ئەو وۆركشۆپە رۆژی سێشەممە (15ی كانونی دووەمی 2019) لەژێر ناونیشانی؛ تاوانەکانی بڵاوکردنەوە و بەرپرسیارێتییەکانی رۆژنامەوان لە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانییەوە لە ھۆڵی چالاكییەكانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی دەستپێدەكات و سێ تەوەری جیاواز دەگرێتەخۆ.
لەو چوارچێوەیەدا هەر ئارەزوومەندێك مەبەستی بێت بەشداربێت دەتوانێت خۆی تۆماربكات لە رێی ناردنی ناوی خۆی و ئەو شوێنەی كاری لێدەكات لەگەڵ ژمارە مۆبایلەكەی بۆ ئیمەیڵی [email protected]