پێنجەم و شەشەم به‌رگی كتێبی «بیبلۆگرافیای راگه‌یاندن؛ نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆراكانی كورد له بواری میدیا»دا لەلایەن پ.ی.د.ئەکرەم فەرەیدوون ئامادەکرا. ھاوشێوەی چوار بەرگەکەی پێشووی؛ لەم دوو بەرگەداو لەدوو توێی 1000لاپه‌ره‌دا، پووختەی 75 نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆرا کۆکراونەتەوە کە بۆ ئارەزوومەندانی خوێندنی باڵای بواری راگەیاندن و رۆژنامەگەریی دەبنە سەرچاوەیەکی بەسوود.
لە لێدوانێكی تایبەتییدا بۆ سێیەم ژمارەی گۆڤاری دەرگاوان؛ پ.ی.د.ئەكرەم فەرەیدون لە بەشی راگەیاندن لە كۆلیژی ئەدەبیات-ی زانكۆی سەلاحەدین لەبارەی كۆكردنەوە و ئامادەكردنی چوار بەرگی بیلۆگرافیای راگەیاندن ئاماژەی بەوەدا كە ئەم پەرتووكانەی به‌رده‌ستان به‌رهه‌می شه‌ونخوونی و ماندوونی دووساڵی منه كه زۆر پێیانەوە ماندووبووم تا توانیومە به ئه‌مانه‌ته‌وه سه‌رجه‌می ئه‌و نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرایانه كۆبكەمە‌وه. سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین گرفت و رێگری له به‌ده‌ستهێنانیاندا، به‌ڵام خۆشه‌ویستی و په‌رۆشی بۆ بواره زانستییه‌كه وزه‌ی زاڵبوون بوو به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپ و له‌مپه‌ڕه‌كاندا بەئامانجی له‌دایكبوونی به‌رهه‌مێكی زانستیی سودبه‌خش بۆ سه‌رجه‌م توێژە‌رانی بواری راگه‌یاندن. هەڵبەت بواری راگه‌یاندن له دونیا و له هه‌رێمی كوردستانیش بووه‌ته هۆكارێكی مه‌زن و پردێكی په‌یوه‌ندیی به‌هێز لەنێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا، نه‌شونمای ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته له‌گه‌ڵ به‌هێزیی و به‌ره‌وپێشچوونی بواره میدیاییه‌كەدا. ئه‌مه‌ش ئه‌وكاته هاته‌دی كه توێژە‌ران و پسپۆرانی بواری راگه‌یاندن به توێژینه‌وه ئه‌كادیمییه‌كان له نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆراكانیان په‌ره‌یان پێدا. پاشان توانرا له دووتوێی چوار به‌رگدا شوێنی پوختەی 150 نامه‌ی ماسته‌ر و تێزی دكتۆرا بكرێته‌وه. هۆكارێكی تری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی راگه‌یاندن كردنه‌وه‌ی به‌شه زانستییه‌كانی تایبه‌ت به میدیا بوو له كۆلێژ‌و په‌یمانگاكاندا كه دواجار بوونه وێستگه‌یه‌كی ئه‌كادیمیی بۆ پێگه‌یاندنی چه‌ندین رۆژنامه‌نووس و توێژە‌ری باڵا له بواری میدیا و سۆشیال‌میدیادا، بۆیه جێی ده‌ستخۆشییه كه سووپاسی هه‌موو ئه‌و مامۆستا و دكتۆره به‌رێزانه بكرێت كه رۆژێك له رۆژان به خامه ره‌نگین و زانیارییه بەسودووكانیان توانیان په‌ره به‌و كاره زانستییه بده‌ن. لێره‌وه ده‌مه‌وێ به‌ناوی هه‌مووانه‌وه سووپاسیان بكه‌م و خۆمان به‌قه‌رزاریان ده‌زانین. لەبارەی چاپكردنی كتێبی بیبلۆگرافیای راگه‌یاندن، نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆراكانی كورد له بواری میدیا-دا؛ وتی: سه‌رجه‌م ئه‌و نامه و ماسته‌رانه‌ی كه له‌م چوار بەرگە‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ن كه خاوه‌نه‌كانیان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرایان له راگه‌یاندن-دا به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی ماسته‌ر یان دكتۆرا وه‌رگیراون كه له یه‌كێك له به‌ش و كۆلێژە‌كانی راگه‌یاندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان یان له به‌شی راگه‌یاندن و له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا به ده‌ستهاتوون، چونكه هه‌ندێك توێژە‌ر له‌به‌شی راگه‌یاندن گفتوگۆی زانستیی ماسته‌ر یان دكتۆراكانیان نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده ناونیشانی ماسته‌ر یان دكتۆراكانیان له‌سه‌ر یه‌كێك له بواره‌كانی راگه‌یاندنه. هه‌ندێك له مامۆستایانی به‌شه‌كان به‌شێوه‌ی نامه و، ته‌له‌فۆن ئاگادارم كردونه‌ته‌وه و داواملێكردوون، به‌ڵام به ناردنی ئه‌و پێداویستییانه‌ی كه پێویستبوو له‌ناو رووپه‌ڕی لاپه‌ڕە‌كانی ئه‌و په‌رتووكانه‌دا هه‌بن هاوكارنه‌بوون. ئه‌وانهی‌ش به‌هه‌ر هۆكارێكی هونه‌ری، ته‌كنیكی و…تد له‌و به‌رگانه‌دا نه‌یانتوانی رووبه‌رێك بۆ ماسته‌ر یان دكتۆراكه‌یان جێگه بكه‌نه‌وه، ده‌توانن بۆ به‌رگه‌كانی تر به‌هه‌مان نه‌فه‌س شوێنیان بكرێته‌وه. بۆیه داوای لێبوردن له هاوڕێ و مامۆستایانی به‌ڕێزم ده‌كه‌م له كۆی گشتیی به‌شه‌كانی راگه‌یاندن له هه‌رێمی كوردستاندا كه نه‌متوانیوه نامه‌ی ماسته‌ر یان دكتۆراكانیان وه‌ربگرم، چونكه ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌مانه‌تی زانستییه و ناتوانرێت شوێنی ئه‌و ماسته‌ر و دكتۆرایانه بكرێته‌وه كه خاوه‌نه‌كانیان به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرایان له راگه‌یاندندا نه‌بووبێت.