چمک، سلێمانی: سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» د.شوان ئادەم ئەیڤەس دووپاتیکردەوە کە دەستێوەردانی بەردەوامی دەزگا سیخوڕییەکان لەکاری راگەیاندن و رۆژنامەگەرییدا وایکردووە رۆژبەرۆژ ئازادیی و مافە مەدەنییەکان لەپاشەکشێدا بن. ئەو لێدوانەی ناوبراو؛ لەمیانی بڕگەی یەکەمی بەرنامەی «شەقام»ی رادیۆ نەوادا ھات کە تایبەت بوو بە رۆژی جیھانیی ئازادیی رۆژنامەگەریی کە «بەداخەوە؛ رەوشی ئازادییەکانی دەربڕین و رۆژنامەگەریی ھەرێمی کوردستان لەپاشەکشێییەکی بەردەوامدایە».
بۆ بیستنی درێژەی بەرنامەکە، دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن: