چمك، سلێمانی: مامۆستایەكی بەشی راگەیاندنی كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانیی توێژینەوەیەك لەبارەی “ته‌كنیكه‌كانی میدیا له به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كاندا”بڵاودەكاتەوە.
پ.ی.د.فوئاد عەلی لەپێشەكیی ئەو توێژینەوەیەییدا دەنووسێت؛ “زۆر قورسه كه ته‌كنیكه‌كانی میدیا له كاتی قه‌یرانه سیاسییه‌كاندا دیاریبكرێن، چونكه له‌گه‌ڵ چه‌ندین حاڵه‌تی ئاڵۆز و مه‌ترسیدار له به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانج و لایه‌ن و قۆناغی جیاوازدا مامه‌ڵه ده‌كات. بۆیه پێویسته ته‌كنیك و ستراتیژه‌كان به ڕوونی دیاریبكرێن ئه‌مه‌ش له ڕێگای شیكردنه‌وه‌ی هۆكاری قه‌یرانه‌كه و لایه‌نه‌كانی و هێزه كاریگه‌ره‌كان و خاسیه‌تی جه‌ماوه‌ری ئامانجدار و بەدواداچوونی قه‌یرانه‌كه، لەم سۆنگەیەوە ئەم توێژینەوەیە ڕۆشنایی دەخاتە سەر گرنگترین ته‌كنیكه‌كانی میدیا له كاتی قه‌یرانه سیاسییه‌كاندا و تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌تی هه‌ریه‌كه‌یان، كه ده‌توانرێت وه‌ك پێوانه‌یه‌كی میدیایی له قه‌یرانەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان پەیڕەو بکرێت.”
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم توێژینەوەیە سەردانی بەشی توێژینەوە بڵاوكراوەكانی ماڵپەری چمك بكە لەرێی ئەم بەستەرەی خوارەوە:
ماڵپەری چمك، 2020؛ تەكنیكەكانی میدیا لەبەڕێوەبردنی قەیرانە سیاسییەكاندا