میدیا لەسایەی ژینگە قەیراناوییەكاندا

چمك، سلێمانی: سەرۆكی ناوەندی كوردستان بۆ توێژینەوە لە ململانێ و قەیرانەكان توێژینەوەیەك لەبارەی “میدیا لەسایەی ژینگە قەیراناوییەكاندا؛ هەرێمی كوردستان وەك نمونە” بڵاودەكاتەوە.

پ.ی.د.ئیبراهیم سه‌عید فه‌تحوڵڵا، لەپێشەكیی ئەو توێژینەوەیەییدا جەخت لەوە دەكاتەوە كە “رۆژ لە دوای رۆژ گرنگی میدیا و کاریگەرییەکانی زیاتر خۆیان بەرجەستە دەکەن، بەتایبەت لە ژیانی ئەمڕۆماندا کە میدیا بەهەردوو شێوەی تەقلیدی و نوێیەکەی توانیویەتی بچێتە نێو ژیانی هەموو تاکێک و ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە دروستکردنی ڕایگشتی و گۆڕینی بیروبۆچوون و ئاڕاستەکردنی ڕەفتار، بەڵام ئەو کاریگەرییانە لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دی جیاوازە، بەواتایەکی دیکە کاریگەرییەکانی میدیا زادەی ئەو ژینگەیەیە کە کاری تێدا دەکات، کاریگەرییەکانیش هەمیشە ناچنە خانەی بازنەی ئەرێنی، بەڵکو زۆرجار بە ئاڕاستەی نەرێنیدا دەڕوات. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆڵ و کاریگەری میدیا لەنێو ئەو ژینگانەی لە قەیراندان، هاوشێوەی ژینگەی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرچاو ڕوونییەکە بۆ دەرهاویشتە نەرێنییەکانی کاری میدیا لەو ژینگەیە و شێوازی ڕووبەڕووبونەوەی”.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم توێژینەوەیە سەردانی بەشی توێژینەوە بڵاوكراوەكانی ماڵپەری چمك بكە لەرێی ئەم بەستەرەی خوارەوە:

ماڵپەری چمك، 2020؛ میدیا لەسایەی ژینگە قەیراناوییەكاندا؛ هەرێمی كوردستان وەك نمونە

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟