چمک، هەولێر: «ڕۆڵی میدیایی نوێ لە ستراتیژی بازارسازی مۆدێرندا لای کۆمپانیاکانی پەیوەندی کردن ، ئاسیا سیل و کۆرەک تلیکۆم بەنموونە»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە ئەنجوومەنی کۆلیجی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرا.
ئەو ماستەرنامەیە کە لەلایەن شەوبۆ میرزا سابیر ئامادەکراوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە (30ی تشرینی یەکهەمی 2025) له هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاریی لەبەردەم سەرپەرشتیار و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.ی.د.زاهیر حەمەد ئەمین، پ.د.سامان جەلال مەولوود، پ.ی.د.سیروان ئەنوەر مەجید و پ.ی.د.ئاراز ڕەمەزان ئەحمەد گفتوگۆی ناونیشان و ناوەڕۆکەکەی کرا.
دوای سێ كاتژمێر له گفتوگۆی ئهندامانی لیژنه و بهرگریی توێژهر و سهرپهرشتیار؛ «ماستهرنامهكه پهسهند كرا.»












