ئا: دەرگاوان
لەچەند ساڵی رابردوودا؛ ژمارەی ئەو تێزی دكتۆرا و ماستەر-انەى كە بەزمانە زیندووەكانى دنيا لەسەر خەوش و خەونەكانی میدیاوان و میدیای كوردیی دەنووسرێن روو لەزیادبوونە. لەو چوارچێوەیەشدا؛ دەرگاوان لەم ژمارەیەوە و بەزنجیرە هەرجارە و پوختەی چەند تێزێك دەخاتەڕوو. ئەوەیش؛ لەلایەك بەئامانجی ئاگاداربوون لەوەی بەزمانی بیانیی چی لەسەر میدیای كوردیی دەخوێنرێت و دەنووسرێت، لەلایەكی دیكەشەوە بۆ ئاشنابوونی توێژەرانی میدیایی بەو هەوڵ و هەنگاوە زانستیانەی لەبارەی رەوتی راگەیاندن و رۆژنامەگەرییەوە دراون و دەدرێن.