ئایندەی میدیای پارتە سیاسییەکان لەسایەی گۆڕانکارییە تەکنەلۆجییەکاندا

چمك، سلێمانی: دوو مامۆستای بەشی راگەیاندنی كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانیی توێژینەوەیەك لەبارەی “ئایندەی میدیای پارتە سیاسییەکان لەسایەی گۆڕانکارییە تەکنەلۆجییەکاندا” بڵاودەكەنەوە.

پ.ی.د.ئیبراهیم سه‌عید فه‌تحوڵڵا و پ.ی.د.فوئاد عەلی ئەحمەد، لەپێشەكیی توێژینەوە هاوبەشەكەیاندا ئاماژە بەوە دەدەن كە “لە ئێستادا میدیا پەیوەستە بە پێداویستی و حەز و ئارەزووەکانی جەماوەرەوە، جەماوەریش خۆیان بەسەر گرووپ و بیروڕای جیاواز و پارتی سیاسی جیاواز دابەشبوون و ئەلتەرناتیڤی میدیایی زۆریشیان لەبەردەستدایە و بە دوای زۆرترین سەرچاوەی میدیاییدا دەگەڕێن، بۆیە لە ئێستادا میدیا بە گشتی و میدیای پارتە سیاسییەکان بە تایبەتی جیاواز لە قۆناغی پێشوو گۆڕانکاری گەورەی بەخۆوە بینیوە، چونکە ئەگەر جەماوەر بۆچوونی نەرێنی لەسەر ھەر نێرەرێک، یان خودی حزبەکە، یان سەرکردایەتییەکەی ھەبێت، ئەوا پەیامەکەی نابێتە جێگەی سەرنجی و کاریگەری مەعریفی و ڕەفتاری لە سەر دروست ناکات، بۆیە واباشە بە شێواز و ئەلتەرناتیڤی تر پەیامە سیاسییەکان پەخش و بڵاوبکرێنەوە. دەبێت پەیامی میدیای پارتە سیاسییەکان لە ئاست گۆڕانکارییەکانی سەردەم و بیرکردنەوە و حەز و باری سایکۆلۆژی جەماوەردا بن، ئەم توێژینەوەیە ئاوڕدانەوەیەکە لە دۆخی میدیای پارتە سیاسییەکان لە قۆناغی ئەمڕۆماندا، ھەوڵدەدا وەڵامی ئەو پرسیارە ، ئایا میدیای پارتە سیاسییەکان بەرەو کوێ دەڕۆن و شێوازی تازەی کارکردنیان چۆنە؟”

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم توێژینەوەیە سەردانی بەشی توێژینەوە بڵاوكراوەكانی ماڵپەری چمك بكە لەرێی ئەم بەستەرەی خوارەوە:

ماڵپەری چمك، 2020؛ ئایندەی میدیای پارتە سیاسسەكان لەسایەی گۆڕانكارییە تەكنۆلۆجییەكاندا

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟