توێژینەوەیەکی میدیایی کوردی لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتییدا بڵاودەکرێتەوە

چمک، سلێمانی: دوو توێژەری میدیایی زانکۆکانی کوردستان توێژینەوەیەکی ھاوبەش لەگۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتییدا بڵاودەکەنەوە.پ.ی. د. ئاراز رەمەزان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و مامۆستا لەزانكۆی راپەڕین و پ. ی. د. هێرش رەسوڵ، مامۆستا لەبەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەریی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی توێژینەوەیەكی هاوبەشی زانستییان دەربارەی «كاریگەریی سۆشیال میدیا لەبڵاوكردنەوەو دروستكردنی ترس و تۆقاندن لەسەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، لە هەرێمی كوردستاندا»، لە یەكێك لە گۆڤارە ئیمپاكت فاكتەرە هەرە بەرزەكان بڵاوكردەوە.

توێژینەوەكە لە گۆڤاری (Journal of Medical Internet Research) بڵاوكراوەتەوە، كە بەپێی دواین ریزبەندیی فاكتەری كاریگەریی كلاریفەیت، خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری (4.945)ـە. ئەم ئیمپاكت فاكتەرە تائێستا بەرزترین ئیمپاكت فاكتەرە لەناو توێژینەوەی پسپۆڕییەكانی زانستە كۆمەڵایەتیی و مرۆڤایەتییەكان لە هەرێمی كوردستان كە تائێستا بڵاوكرابێتەوە.

گۆڤاری (Journal of Medical Internet Research) لە ریزبەندیی گۆڤارەكانی دیجیتاڵ تەندروستیی و ئینفۆرماتیكسی تەندروستیی بە ئاست بەرزترین گۆڤار دادەنرێت و لەناو باشترین (26) گۆڤاری بوارەكە بە یەكەمین گۆڤار دانراوەو لە چارەكی یەكەمدایەو لەسەر ئاستی جیهانیش چوارەمین ئاست بەرزترین گۆڤاری زانستییە و لە چەندین دامەزراوەی زانستیی ئیندێكس كراوە، لەوانە: سكۆپەس و كلاریفەیت. هەروەكچۆن توێژینەوەكە بە چەندین دەرەنجامی زانستی گەیشتوە، سەبارەت بە كاریگەریی سۆشیال میدیا لە دروستكردنی ترس و تۆقاندن لەناو جەماوەر و بەكارهێنەرانی پلاتفۆڕمەكانی سۆشیال میدیادا.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە، کرتە لەم رایەڵە بكە:
https://www.jmir.org/2020/5/e19556/

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟