چمک؛ سلێمانی: رۆژی شەممە «28ی ئەیلولی 2019» لەھۆڵێکی ھۆتێل چوارچراى ھەولێر، بە نوێنەرایەتی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» د.شوان ئادەم ئەیڤەس بەشدارییکرد لەداڕشتنەوەی دوایین دەقی رەشنوسی پرۆژە پێشنیازی «یاسای ئەنجومەنی باڵای میدیا لەهەرێمی کوردستاندا».
دوای شەش دانشتنی راوێژکاریی لەسلێمانی و ھەولێر، ئەم پرۆژە پێشنیازە لەلایەن دەستەیەک لە ئەکادیمیی و پسپۆرانی میدیا لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستاندا گەڵاڵەکرا و وابڕیارە بەمنزیکانە ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندییدار بکرێت و پاشتر بخرێتەبەردەم رایگشتی؛ بەئامانجی ھەرچی زووتر رێکخستنی یاسایی و چاودێریی پیشەیی میدیا و میدیاکاران لەچواچێوەی ئەنجومەنێکی نیشتمانیی سەربەخۆدا.