چمك، هەرێمی كوردستان: بەپێی دوایین راپۆرتی چاودێریی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان، لە هەڵبژاردنە گشتییەکەی ئەنجومەنی نیشتمانیی عێراق لە ١٢ی ئایاری رابردوودا، ١٣ حاڵەتی لێدان، ١٢ حاڵەتی ڕێگریکردن و ٦ حاڵەتی سوکایەتییکردن تۆمارکراون. هەروەها، چوار حاڵەتی هەڕەشەكردن و ٣ حاڵەتی هێرشكردنە سەر نوسینگەی كەناڵەكان و ١ حاڵەتی برینداربوون تۆمارکراون.
ئەگەرچی دەستكەوتنی زانیاریی و مافەكانی رۆژنامەنووسان بەپێی یاسا گرەنتییكراون، بەڵام لەهەرێمی كوردستاندا رۆژبەرۆژ سنورەكانی ئازادیی دەربڕینو كاركردنی رۆژنامەگەریی بەرتەسك دەكرێنەوە، بەتایبەت لەسەروەختی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان و هەڵایسانی قەیرانو پشێویە سیاسییەكاندا.
|