سێ وۆركشۆپ بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی پەیوەست بە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی

چمك، هەرێمی كوردستان: لەچوارچێوەى پرۆژەى “ئاشتەوایی”دا سەنتەرى میدیاى گەشەپێدان CFI و ئەکادیمیاى راگەیاندنى ئەڵمانى MICT بانگهێشتى خوازیاران دەکات بۆ بەرهەمهێنانى بابەتى میدیایی پەیوەست بە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتيى لەعێراقدا.

لەنێوان مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا و بەسەرپەرشتی کۆمەڵێک راهێنەری بەتوانا؛ بەشداربوان لە سێ ۆرکشۆپدا ئامادە دەبن. پێوەرەکانی هەڵبژاردنی بەشدارانیشش بریتییە لە کارکردنی کراوە بۆ رۆژنامەنوسان بەزمانەکانی عەرەبی و کوردی، لەگەڵ ئەوانەی کاریگەریی کۆمەڵایەتیان هەیە یان ئەزموونیان لە میدیاو میدیای ئەلەکترۆنی یان گرتەی ڤیدیۆیی و رۆژنامەوانییدا هەیە. هەربۆیە، پێویستە بەشداربوو بیرۆکەیەکی هەبێت لەبارەی پێکەوەژیانیی کۆمەڵایەتیی لەعێراقدا، وەک وتارێکی نوسراو یان چیرۆکێکی وێنەگیراو یان ڤیدیۆیەکی دۆکۆمێنتاری یان راپۆرتێکی ئێزگەیی. هەروەها، پێویستە بەشداربوو لە سێ ۆرکشۆپ بەشدار بێت كە هەریەکەیان بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبێت و رێکخراوەکان ئەرکی میوانداریی و تیچوونی سەفەرو مانەوە دابیندەکەن. لەم پرۆژەیەدا، بەشداربوان پەیوەستدەبن بەبەرهەمهێنانی پرۆژەی میدیایی لەبارەی پێکەوە هەڵکردنی کۆمەڵایەتیی بەهەردوو زمانی عەرەبیی و کوردیی. هەروەها دەبێت مۆڵەت بدەن بە CFI و MiCT کە دووبارە بەرهەمەكانیان بەکاربهێننەوە یان بۆ کۆمەلێک مەبەستی نا بازرگانیی بەرهەمی بهێننەوە. له‌ كۆتایشدا جگه‌ له‌ بڕوانامه‌ی به‌شداربوون، خه‌ڵاتی مادیی دەدرێتە سێ به‌رهه‌می براوه‌.

بۆ ئیشکردن لەسەر پرۆژەکانیان لەکاتی ۆرکشۆپەکەكاندا، دەبێت بەشداربوان لاپتۆپ و کامێرای خۆیان پێبێت. بۆزانیاریی زیاتر پەیوەندیی بە جەزا محەمەد بكەن لەرێی ئەم ئیمەیڵ ئەدرەسەوە [email protected] ، بەڵام پێشتر لەرێی ئەم لینكەی خوارەوە ناوی خۆتان تۆمار بكەن.

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdtYgtkm7p2EglAbCu7O_FS-jSGn7J4P2lAzDG8ekT9UDnl-Q/viewform

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟