231 پێشێلکاری بەرامبەر 209 رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن كراوە

چمك، سلێمانی: بەتەنها لەساڵی 2019دا، 231 پێشێلکاری بەرامبەر 209 رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن كراوە، ئەوەش بەپێی دوایین ئاماری پێشێلكاریی بەرامبەر بەرۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن كە لەلایەن سەنتەری میترۆ بڵاوكراوەتەوە.

رۆژی شەممە “11ی كانونی یەكەمی 2020” سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان بەدروشمی ئازادی رۆژنامەگەری لەنێوان جورئەتی پێشێلكاران و چاوپۆشی دادگەریدا، ئاماری پێشێلكاریی دژی رۆژنامەنووسان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بةراورد بە راپۆرتی 2018 لە ساڵی 2019 دا 124 رێگری روماڵكردن و 4 هێرش و تەشویشی ئەلیكترۆنی و 22 لێدان و هەڕەشە و سوكایەتی و 13 زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەوانی كراوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی سەنتەری میترۆ، یەك رووداوی تەقەكردن لەماڵی رۆژنامەنووس و یەك حاڵەتی سوتاندنی ئۆتۆمبێلی رۆژنامەنووس و 43 راگرتن و دادگایی كردنی رۆژنامەنووسان بەدەر لەیاسای كاری رۆژنامەنوانی و 20 دەستبەسەراكرتن و راگرتن بەبێ بریاری دادگا و 3 داخستن و هەڵكوتانەسەر دەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە. سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لە کچان و ژنانی میدیاکار لەکاتی کارکردندا ڕووبەڕووی هەراسانکردن بوونەتەوە.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟