چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی کوردیی لەبەریتانیا رێکدەخرێت

چمك، لەندەن: زانکۆی ئێکزیتەری بەریتانیی لەبانگەوازێکدا توێژەران «لەنێویشیاندا توێژەرانی بوارەکانی راگەیاندن و رۆژنامەگەریی» ئاگاداردەکاتەوە کە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا میوانداریی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی توێژینەوەی کوردیی دەکات.

لەو رووەوە، ھەر توێژەرێک ئارەزووی بەشدارییکردنی ھەیە دەتوانێت لەرێی ئەم بەستەرەی خوارەوە، پوختەیەکی توێژینەوەکەی بنێرێت بۆ سەرپەرشتیارانی کۆنفرانس. دوایین کاتی پێشکەشکردنی پوختەکانیش، کۆتا رۆژی ئەم مانگەیە.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟