چمک، سلێمانی: «ئایکۆنی بەرەنگاریی لەهەردوو گۆڤاری نووسەری کورد و نووسەری کوردستان-دا» ناونیشانی تێزێکی دکتۆرایە کە پێشکەش بە بەشی زمانی کوردیی لە کۆلیژی زمان لە زانکۆی سلێمانی کرا.
ئەو تێزە کە لەلایەن نەوزاد عەلی ئەحمەد ئامادەکراوە؛ رۆژی پێنجشەممە (07ی تەمووزی 2022) لەبەردەم سەرپەرشتیار و سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆو ئەندامانییدا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد کە پێکھاتبوون لە سەرپەرشتیار پ.د.دڵشاد عەلی محەمەد؛ سەرۆکی لیژنە پ.د.سەردار ئەحمەد حەسەن و ھەریەک لە ئەندامانی لیژنە: پ.د.حەمەنوری عومەر کاکی، پ.ی.د.عوسمان عەبدول بەرزنجی، پ.ی.د.سامان عیزەدین سەعدون و پ.ی.د.دیار فائیق مەجید.