رێکخراوی چمک ستایشی بڕیارێکی کوردستانی نوێ دەکات

چمک، ھەرێمی کوردستان: لەپای بڕیاردان لە بڵاونەکردنەوەی یەکجاری «ھەواڵی بێکەڵک» و «ھەواڵی کوشت و بڕ» لە سایت و رۆژنامەی کوردستانی نوێ_دا؛ رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) ستایشی ھەوڵ و ھەڵوێستی نوێی ئەو رۆژنامەیە دەکات و داوا لەسەرجەم میدیاوان و میدیای کوردیی دەکات چاو لەو بڕیارە «درووست»ەیان بکرێت تا بەھەمووان ھەنگاو #بەرەو_ریفۆرمی_میدیایی و گەڕانەوەی رێزو شکۆ بۆ کاری رۆژنامەگەریی بنرێت.

د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ سەرۆکی #رێکخراوی_چمک پیرۆزبایی و ستایشی بڕیارەکەی #کوردستانی_نوێ دەکات و بەھەنگاو و بڕیارێکی درووستی ناودەبات. ھەروەک خۆشحاڵیی خۆیشی نەشاردەوە لەوەی کە ھێدی ھێدی میدیاوان و میدیای کوردیی ھەست بە ھەڵە پیشەیی و یاساییەکانی خۆیان دەکەن و ھەوڵی راستکردنەوەیان دەدەن، «دڵخۆشم کە لەدوای خوولی یەکەمی #کۆڕبەندی_نیشتمانیی_چمک_بۆ_ریفۆرمی_میدیایی کە لە 10ی تەمووزی 2021دا رێکخرا و بە 20 راسپاردەی گرنگ کۆتایی بە کارەکانی ھێنا؛ جۆرێک لە ھۆشیاریی گشتیی و ھۆشمەندیی تاکەکەسیی لەنێو میدیاکاندا بۆ دوورکەوتنەوە لە گواستنەوە و داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیاریی ناڕاست و ناپێویست درووستبووە، ھیواداریین بنەماکانی یاسا بەرکارەکان و پێوەرەکانی رێسا پیشەییەکانی راگەیاندن لەسۆنگەی بەرژەوەندی گشتیی و بایەخی کۆمەڵایەتییەوە بکرێنە دەرگاوان و بەھۆیەوە بەرھەمەکانیان چاپ و بڵاوبکەنەوە.»

#چاودێریى_میدیاى_کوردى (چمك)؛ رێکخراوێکی قازانجنەویستى، ناحکومی، سەربەخۆىیە. لەساڵى 2017دا لەلایەن چەند رۆژنامەوان و توێژەرێکی میدیایی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دامەزرا. تایبەتمەندە بەچاودێرییکردن، هەڵسەنگاندن، راپۆرتکردن و توێژینەوەى خەوش و پێشلکارییە پیشەییەکانی میدیاو رەوشی رۆژنامەگەری کوردی. هەربۆیە جەختکردنەوەى سەرەکیی ئەم رێکخراوە، لەسەر بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى مافەکانى تاکەکەس و کۆمەڵگەى کوردییە لەهەمبەر پەڕاوێزخستن و دەستێوەردانى ناپیشەیی میدیاو میدیاوانانى کوردستان. چالاکیی و خزمەتگوزارییەکانى ئەم رێکخراوە بۆ رووماڵکردنى بەرهەمە جۆربەجۆرەکانى میدیاى کوردییە، بەمەبەستى گەڵاڵەکردن و خستنەڕووى کارنامەیەکى پیشەییترى کرداریی بۆ راستکردنەوەى هەڵە باوەکانى میدیاو شێوازى کارکردنى میدیاوانانى کوردستان. بۆ زانیاریی زیاتر؛ بڕواننە ئەم بەستەرەی خوارەوە: www.CHMK.org

#کوردستانی_نوێ؛ رۆژنامەیەکی سیاسیی رۆژانەیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەریدەکات

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟