عەدالەت عەبدوڵا*
ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه رۆژانه، زۆربه‌مان، له پشتی دیسكتۆپهكانمانهوه، یان له رێی ئایپادهكانمان، یان به‌هۆی مۆبایلهكانمانهوه كه هێڵێكی ئه‌نته‌رنێتیان له‌سه‌ره‌و به سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه گرێمان ده‌دات، مێژوویه‌كی سه‌رنجڕاكێشی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌یه. مرۆڤ، زۆرجار له‌گه‌ڵ سه‌ربورده‌ی ئه‌و جۆرهناوازانهی مێژووی دیارده‌و داهێنراوه تهكنۆلۆژییهكاندا، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه شارستانییه‌تی ئه‌مڕۆ و هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تیمان له شارستانییه‌ته‌كانی تری مێژوو جیا ده‌كه‌نه‌وه. لێره‌دا، به دیاریكراوی مه‌به‌ستمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك–ه سه‌ر به كۆمپانیای میتا(META). له‌م په‌یپه‌ره‌دا، سه‌ره‌تا، وه‌ك ده‌سپێكێكی زانستی له‌سه‌ر پێناسه‌كانی فه‌یسبووك راده‌وه‌ستین، دواتر ئه‌و مێژووه سه‌رنجڕاكێشه بیر ده‌خه‌ینه‌وه، كه تیایدا فه‌یسبووك وه‌ك داهێنانێكی سه‌ره‌تایی و بچووك و سنوردار ده‌ستپێده‌كات، دواتر به ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیی كه‌م وه‌رده‌چه‌رخێت بۆ تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگ و گڵۆباڵ، پاشانیش چه‌ند سه‌رنجێك تۆمار ده‌كه‌ین.
فه‌یسبووك له چه‌ند پێناسه‌یه‌دا
له میانی گه‌ڕان به‌ناو سه‌رچاوه زانستییه‌كاندا، وەک زۆر چەمکی تری بواری زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان، بۆم ده‌ركه‌وت كه چەمکی فەیسبووک -یش یەک پێناسە هەڵناگرێت، بەڵکو پێناسەی جیاجیای بۆ دەکرێت، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی كه، لە روانگەی سوودو خزمەتگوزارییەکانییەوە، یان بوارە جیاوازەکانی بەکارهێنانییەوە پێناسە دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا لەبەرئەوەی فەیسبووک، له‌كۆتاییدا، تۆڕێکی باو و بەردەستی هەر بهكارهێنهرێكه لەسەرتاسەری جیهاندا کە بەشداریی تێدا بکات و هه‌ژمار و لاپه‌ڕه‌ی تیا بكاته‌وه، ئەوا تێگەیشتن و ناسینێکی هاوبەشی لەبارەوە هەیە، لەرووی زانستیشەوە، لە زۆر کتێب و توێژینەوەی ئەکادیمیدا کۆمەڵێک پێناسەی بۆ کراوە. لێره‌وه هه‌ندێ له‌و پێناسانه‌ی كه بۆ ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كراون، ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
په‌یوه‌ندییكردن و به‌شدارییكردن
فەیسبووک Facebook، تۆڕێکی پەیوەندییکردنی کۆمەڵایەتیی بێ بەرامبەرە لەسەر ئەنتەرنێت، رێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات کە لاپەڕەی تایبەت بە خۆیان دروست بکەن و وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبکەنەوەو دابگرن و نامە بۆ کەسوکارو هاوڕێیان بنێرن بە مەبەستی پەیوەندیکردن. فەیسبووک ئامانجی ئەوەیە کە خەڵک توانای بەشدارییکردنیان هەبێت لەوەی کە جیهانیان، جیهانێکی واڵاو کراوەتر بێت، دەرفەتی پەیوەندییەکی گەورەتریشیان لە نێواندا دەڕەخسێنێت و وایان لێدەکات کە بەردەوام ئاگاداری ئەوەبن کە لە جیهانی دەوروباریاندا روودەدات، توانای ئەوەشیان پێ دەبەخشێت کە هەست و سۆز و خەمەکانی ژیانیان لەگەڵ یەکتردا باس بکەن، بەڵام هاوکات هەندێکجاریش وا دەکات کە هەندێکیان چاودێری هەندێکی دیکەیان بکەن (1). بەپێی پێناسەی فەرهەنگی راگەیاندن و پەیوهندیکردن Dictionary of media and communication، فەیسبوک پێگەیەکی تایبەتە بە پەیوهندیکردنی کۆمەڵایەتی کە بڵاوکردنەوەی لاپەڕەی تایبەت Profiles دەڕەخسێنێت، ئەم تۆڕە ئەگەرچی سەرەتا خرابووە خزمەتی خوێندکارانی زانکۆ و دەستەی وانەبێژی و فەرمانبەرانەوە، بەڵام دواتر فراوان بوو بۆ هەموو کەسێک (2).
هاوڕێیه‌تی و یه‌كترناسین
فەیسبووک تۆڕێکی پەیوەندییکردنی کۆمەڵایەتییە کە تەکنیکێک بەکاردەهێنێت پێی دەوترێتWeb.(2) ئەم تۆڕە، ئەوە بۆ بەکارهێنەرانی فەراهەم دەکات، کە هاوڕێیەتی دروست بکەن و ئەوەی جێی بایەخپێدانیانە ئاڵوگۆڕی بکەن و بەشداری لە چالاکییە هەمەجۆرەکاندا بکەن، خزمەتگوزاریی گەڕان و پێکهێنانی هاوڕێیەتیشی رەخساندووە لەگەڵ گفتوگۆی دەستبەجێ و نامەی تایبەت و زۆر خزمەتگوزاریی تر.(3). فەیسبووک، بەناوبانگترین تۆڕی پەیوەندییکردنی کۆمەڵایەتییە و هەموو ئەندامێک لەم پێگەیەدا دەتوانێت پوختەیەک لە بیۆگرافیای خۆی وەک ناسنامەی کەسی و ناساندنی خۆی تیا بڵاوبکاتەوە بۆ هەر کەسێک بیەوێت بیناسێت و پەیوەندیی لەگەڵدا گرێبدات، هەروەها هەموو بەکارهێنەرێکی فەیسبوک دەتوانێت لەسەر دوایین هەواڵی هاوڕێکانی بوەستێت، ئەوەش لە رێی ئەوەی کە دیواری ئەندامەکە لە نامەو هەواڵدا دەیخاتەڕوو (4).
تۆڕێكی جه‌ماوه‌ری
پێناسەی ئێمه‌ش بۆ تۆڕی فەیسبووک ئەوەیە کە، ئەم تۆڕە تۆڕێكی جه‌ماوه‌ریی پەیوەندییکردنی کۆمەڵایەتییە کە لەسەرتاسەری جیهاندا زۆرترین بەکارهێنەری هەیە. ئەم تۆڕە کە بە زیاتر لە(160) سه‌دو شه‌ست زمانی جیهان کارایە، بەهۆی هەندێ داتای تایبەتییەوە، کە لێتی داوا دەکات، بەبێ بەرامبەر دەتکاتە خاوەنی هه‌ژمار Account یان لاپەڕەیەکی Page تایبەتی خۆت و لەرێگەیەوە دەتوانیت کە وێنە، ڤیدیۆ، بیروبۆچوون، هەر چالاکیی رۆژانەت بڵاوبکەیتەوە. لەوەش زیاتر نامەی نوسراو و دەنگی و ڤیدیۆیی و بیروڕاو گفتوگۆی زیندوو و گەرماوگەرم لەگەڵ هاوڕێکانتدا ئاڵوگۆڕ بکەیت و ژمارەی هاوڕێ زیاد بکەیت، هاوکات بە چالاکیی هاوڕێیانت و بەشدارانی تۆڕەکە ئاشنا بیت و سوود لە هەموو بەکارهێنان Applicationsو تایبەتمەندی و تازەکردنەوەو Updates خزمەتگوزارییەکی تریش وەربگریت کە فەیسبووک بۆ بەکارهێنەرانی دابین کردوون. هەروەها فەیسبووک لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەشە کە دەتوانرێت بۆ زۆر بوار‌و چالاکی کەسی و رێکخراوەیی و دامەزراوەیی بەکاربهێنرێت، لەناویاندا ریکلامکردن و بەبازاڕکردن چ لە بواری فکری‌دا بێت، یان سیاسی، یان ئابووری و بازرگانی، یان هەر بوارێکی تری چالاکیی مرۆیی.
مێژووی سەرهەڵدان
هەموو دەسکەوت و دیاردەیەکی تەکنۆلۆژیای زانیاریی و پەیوەندیکردن، مێژوویەکی خۆی هەیە کە تیایدا سەریهەڵداوە و گەشەی کردووە، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکیش لەناو هەمان بەڵگەنەویستدایە، بەڵام رەنگە چیرۆکی سەرهەڵدانی لە زۆر دەسکەوت و دیاردەی تر جیاواز‌و سەرنجڕاکێش تر بێت کە لێره‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو.
فەیسبووک وەک بەرهەمێکی چاوەڕواننەکراوی پێگەی فەیسماچ Face Matchی سەربە زانکۆی هارڤارد Harvard University دەستیپێکرد (5) کە پێگەیەکە لە جۆری Hot or Notو وێنەی گروپێک کەس بڵاو دەکاتەوە و پاشان کەسە پێشەنگەکانی پێگەکە کەسانی سەرنجڕاکێش دەستنیشان دەکەن. مارک زۆکربێرگ Mark Zuckerberg (6) کاتێک کە وەک خوێندکاری ساڵی دووەم لە زانکۆی هارڤارددا بوو، لە 28ی ئۆکتۆبەری 2003 دا پێگەی فەیسماچ-ی داهێنا، دواتر لەمانگی شوباتی ساڵی(2004)دا تۆڕی فەیسبووک-ی دامەزراند بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەکە لە ئیدواردۆ سافرین» و»داستین مۆسکۆفیتز» و»کرس هیوز» کە هەرسێکیان پسپۆری زانستی کۆمپیوتەرن و لە شوێنی نیشتەجێبوونی زانکۆ‌دا هاوڕێی زۆکربێرگ بوون کاتێک کە ئەو خوێندکاری زانکۆی هارڤارد بوو (7).
سه‌ره‌تای ئه‌ندامێتی
لەسەرەتادا ئەندامێتی لە فەیسبووکدا کورت ببوەوە لە خوێندکارانی زانکۆی هارڤارد، بەڵام دواتر زیادی کرد و کۆلێژەکانی تری شاری بۆستن و زانکۆی ئایڤی ڵیگ Ivy League و زانکۆی ستانفۆرد Stanford-یشی گرتەوە. پاشان بازنەی تۆڕی فەیسبووک فراوان بوو بۆ ئەوەی هەموو خوێندکارێکی زانکۆ بگرێتەوە، دواتر خوێندکارانی قوتابخانە ئامادەییەکان و لە کۆتاییشدا هەر کەسێک کە تەمەنی گەیشتبێتە 13 ساڵ و سەروتر(. لە ساڵی 2006 دا پەرەسەندنێک لە مەرجەکانی بەکارهێنانی فەیسبووکدا روویدا، ئەویش هەڵوەشاندنەوەی ئەو مەرجەی پێشتر بوو کە کەسی بەشداربوو دەبوو خاوەنی پۆستێکی ئەلکترۆنی Email بێت کە لە زانکۆیەکەوە یان کۆلێژێکەوە یان کۆمپانیایەکەوە دەرچووبێت، بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو مەرجەش وای لێهات هەموو کەسێک کە خاوەنی ئیمەیلێکی کەسی خۆی بێت بتوانێت ببێتە ئەندام لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا(9). هەر هەمان ساڵیش، واتە (2006)، مارک زۆکربێرگ -ی دامەزرێنەری فەیسبووک دەرگای تۆڕی فەیسبووکی لەبەردەم پرۆگرامسازاندا کردەوە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی نوێ بۆ سەردانیکەرانی فەیسبووک پێشکەش بکەن و فەیسبووک بچێتە ناو کۆمەڵێک گرێبەستیشەوە لەگەڵ ئەو ریکلامکارانەدا کە هەوڵ دەدەن سوود لە بنکەی جەماوەریی ئەم تۆڕە وەربگرن(10).
ئه‌نجامگیرییه‌كان
1) ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی كه فه‌یسبووك لێوه‌ی هاته‌بوون، له‌دیدی ئێمه‌دا، ئه‌وه به‌ده‌رده‌خات كه هه‌موو داهێنانێكی گه‌وره له ئه‌زموونی زۆر سه‌ره‌تایی و خه‌ونی بچووكه‌وه ده‌ستپێده‌كات، پاشان گه‌وره ده‌بێت. خاڵی سه‌رنجڕاكێش له‌پێشینه‌ی داهێنانی فه‌یسبووكدا ئه‌وه‌یه كه خوێندكارانی داهێنه‌ری زانكۆی له‌پشته‌وه‌یه، هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانیش كه شاره‌زای زانستی كۆمپیوته‌رن، گه‌شه‌ی پێده‌درێت.
2) هه‌ر داهێنانێكی مرۆیی كه سوودو به‌هاكانی بۆ توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریكراو نه‌بوو، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی، وه‌ك فه‌یسبووك، بازنه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی فراوانتر ده‌بێت، چ جای ئه‌وه‌ی ئه‌و داهێنانه مۆركێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌بێت و په‌یوه‌ندیی Contact و په‌یوه‌ندیكردن Communication له نێوان مرۆڤه‌كاندا دروست بكات و مه‌ودای نێوانیان كه‌م بكاته‌وه.
3) كاتێك كه فه‌یسبووك له‌سایه‌ی گیانی گه‌نجانه‌ی گه‌رموگوڕی داهێنهرانیدا، وه‌ك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، ده‌بێته خاوه‌نی خه‌ونی فراوانكردنی به‌شداربووانی، ئه‌وا هه‌ر خۆیشی، له‌گه‌ڵ برهوسهندیدا، ئه‌و كۆت و به‌ندو مه‌رجانه كه‌م ده‌كاته‌وه كه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م گه‌وره‌بوونی رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی.
4) گۆڕینی مه‌رجی پۆستی ئه‌لكترۆنیی ره‌سمیی سه‌ر به ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی یان كۆمپانیایه‌ك بۆ پۆستی ئه‌لكترۆنی كه‌سی، وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بوو بۆ به جهماوهریكردنی تۆڕه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی له جوغزی ده‌ستبه‌ژێری ناو زانكۆكان و كۆمپانیا گه‌وره‌كان. واتە ده‌بێ بزانین كه تۆڕی فەیسبووک لە ساڵی دامەزراندنییەوە(2004) تا ماوەی دوو ساڵ بۆ هەموو بەکارهێنەرێک کراوە نەبوو تا ئیتر لە ساڵی 2006دا دەرگا کرایەوە بۆ هەر کەسێک کە ئارەزووی بەکارهێنانی بکات، دەرەنجامی ئەوەش بازدانێکی گەورە بوو لە رووی ژمارەی بەکارهێنەرانەوه.
5) له‌هه‌موو ئه‌و خاڵانه سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه‌یه كه، كاتێك كه داهێنانێكی ته‌كنۆلۆژی و مادی ده‌بێته خاوه‌نی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی فراوان و خواستی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌بێت و ده‌بێته به‌شێك له پێویستییه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی، ئه‌وا له‌لایه‌ن هێزه ئابوورییه چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تیشدا، وه‌گه‌ڕده‌خرێت و سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی له هێزی به‌رهه‌مهێناندا به‌شداری بكات، بۆیه چاوه‌ڕوانكراو بووه كه هه‌ر زوو سووده ئابوورییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك به‌ده‌ر بكه‌وێت و ببێته سه‌كۆیه‌كی ریكلامكردن بۆ كاڵا‌و به‌رهه‌می كۆمپانیا‌و پڕۆژه بازرگانییه گه‌وره‌و بچووكه‌كان.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
1) قمحیة، حسان أحمد، (2017م)، (الفیسبوك تحت المجهر)، دار النخبة للنشر والتوزیع، مصر- الجیزة، ص 24.
2) بوغرارة، سعاد – صخر، محسن، (2015م)، (أستخدام الصحفیین الجزائریین لمواقع التواصل الإجتماعي في الإداء الإعلامي- الفیسبوك و الیوتیوب والتویتر انموذجا)، رسالة ماجستر، شعبة علوم إعلام وإتصال، كلیة العلوم الإنسانیة والإجتماعیة، جامعة قاصدي مریاح ورقلة، الجزائر، ص33.
3) سكیك، هشام أحمد، (2014م)، (دور شبكات التواصل الإجتماعي في توعیة الشباب الفلسطیني بالقصایا الوطنیة)، رسالة ماجستیر فی مجال الصحافة والإعلام، قسم الصحافة والإعلام – الجامعة الإسلامیة – غزة، ص66.
4) ضیف،لیندة،(الحدث الإقتصادي عبر مواقع التواصل الإجتماعي- دراسة تحلیلیة لعینة من صفحات الفیسبوك)، ورقة بحثیة منشورة علی موقع جامعة الملك سعود، تاریخ البحث عن الموضوع: 3/12/2021، الرابط: https://samc.ksu.edu.sa/node/1238، ص7.
5) هارڤارد، لەدیارترین و دێریترین زانكۆكانی جیهانە و دەكەوێتە شاری كامیبردج لە ویلایەتی ماساچۆستس-ی ئەمریكا، ئەم زانكۆیە لە ساڵی (1636ز)دا، لەلایەن قەشەی پرۆستنتانی جۆن هارڤارد-ەوە دامەزراوە.
6) مارك زۆكربێرگ، لە ساڵی 1984ز لە وایت بلێنس-ی ویلایەتی نیویۆرك-ی ئەمریكادا لەدایك بووە، بزنسمان و پرۆگرامسازێكی ئەمریكیی بەناوبانگە و دامەزرێنەری فەیسبوكە كە گەورەترین پێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە لە جیهاندا.
7) البیاتي، یاس خضیر،(2014م)،(الإعلام الجدید، الحریة والفوضی والثورات)، هیئة الفجیرة للثقافة والإعلام، دولهة الإمارات العربیهة المتحدة، الفجیرة، ص338.
هه‌مان سه‌رچاوه، ل338.
9) شقرة، علي خلیل، (2014م)،(الإعلام الجدید، شبكات التواصل الإجتماعي)، دار أسامة للنشر والتوزیع، الاردن- عمان، ص64.
10) الرشید، الاء محمد، (2014م)، (استخدامات شبكتي التواصل الإجتماعي الفیسبوك والتویتر والإشباعات المتحققة لدی طلبة الجامعات الاردنیة)، رسالة ماجستیر فی مجال الإعلام، جامعة الشرق الاوسط، كلیة الإعلام، الاردن- عمان، ص39.
*خوێندکاری دکتۆرا لە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی