چمک، سلێمانی: بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی؛ ماستەرنامەیەکی پێشکەشکرا لەژێر ناونیشانی: ھەڵسەنگاندنی راپۆرتی بنکۆڵکاریی لە پێگە ئەلیکترۆنییەکانی ھەرێمی کوردستاندا.
ئەو ماستەرنامەیە کە لەلایەن ھەژار کەیفە ئامادەکرا بوو؛ رۆژی چوارشەممە (24ی ئابی 2022) لەبەردەم سەرپەرشتیار؛ پ.ی.د.فوئاد عەلی ئەحمەد و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ: پ.ی.د.باقر داود سلێمان، پ.ی.د.کاروان عەلی قادر، پ.ی.د.سادق حەمە غەریب حەمەساڵح بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد.