مافە مەعنەوییەكانی راگەیاندن لەژێر رۆشنایی یاسای مافی دانەر و مافە هاوسێكانی

پ.ی.د.سامان فەوزی عومەر
كۆلیژی یاسا و سیاسەت _ زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی

یەكێك لە جیاكەرەوەكانی وڵاتە پێشكەوتووەكان بە بەراوود لەگەڵ وڵاتە دواكەوتووەكان بریتییە لە هۆشیاری راێزگرتنی مافە مەعنەویەكانی كەسانی دیكە و پارێزگاری لێكردنی بە دەقی یاسایی كاریگەر، كە ئەمەش دەبێە هۆی داهێنان و ئەفراندنی زیاتر لە گشت لایەنەكانی ژیان لە نێویشیاندا راگەیاندن. لەو راستییەوە ئەم توێژینەوەیەمان بە ئەنجام گەیاندوە بە ناوی (مافە مەعنەوییەكانی كاری راگەیاندن- لەژێر رۆشنایی یاسای مافی دانەر و مافە هاوسێكانی لە هەرێمی كوردستانی عێراق ژمارە 17 ساڵی 2012). كە تیایدا لە گرنگترین ئەو رەگەز و كارە راگەیاندنانەمان كۆڵیوەتەوە كە بە گوێرەی یاسای مافی دانەر پارێزگاری لێدەكرێ و بۆ هیچ ئامرازێكی دیكەی راگەیاندن نییە دووبارە بڵاوی بكاتەوە بەبێ رەزامەندی خاوەنەكەی یان بەبێ گرتنەبەری هەندێ رێوشوێنی یاسایی دیاریكراو. وەهەروەها لەوكارە راگەیاندنانەشمان كۆڵیوەتەوە كە یاسای مافی دانەر پارێزگاری لێناكات لەبەر چەند هۆكارێكی گرنگتر لە هۆكاری پاراستنی مافی دانەرەكەی. پاشان لە رێگاكانی پاراستنی ئەم مافانەشمان كۆڵیوەتەوە جا چ پاراستنی شارستانی یان تاوانكاری یان خۆپارێزی بێت ،لە كۆتایشدا كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیازمان خستۆتە روو بە مەبەستی بەهێزكردنی مافە مەعنەوییەكانی بواری راگەیاندن و دواتر سەربەخۆیی زیاتری ئەم پیشەیە، كە هەموو ئەمانەش لە دەرئەنجامدا دەبێتە هۆی پێشخستنی كۆمەڵگا و پتەوكردنی دیموكراسی تیایدا.

موقع چمك؛ الحقوق المعنوية في العمل الاعلامي في ضوء قانون حق المؤلف و الحقوق المجاورة لها في كوردستان العراق

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟