میدیاكانى پارتى وه‌رزشى سلێمانیش چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن

هەرێز جەمال
میدیاكانى نزیك له‌ پارتى سه‌ركه‌وتنه‌كانى سلێمانى وه‌ك هه‌واڵ و راپۆرت بڵاوناكه‌نه‌وه‌و بردنه‌وه‌ى یارییه‌كانى یانه‌كانى خۆشیان له‌ سلێمانى ده‌كه‌نه‌ مانشێتى یه‌كه‌م.
پاش ئه‌وه‌ى لاوانى سلێمانى له‌سه‌ر حسابى هه‌ولێر له‌ شارى سلێمانى له‌ پاڵه‌وانێتى پارێزگاكان بوونه‌ پاڵه‌وان، هیچ میدیایه‌كى پارتى و په‌یامنێره‌كانیان روومالى ئه‌و بردنه‌وه‌یان نه‌كرد. به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌ كاتى بوونه‌ پاڵه‌وانى فوتساڵى كچانى دهۆك له‌ سه‌ر حسابى سلێمانى ، زوو به‌ زوو چه‌ندین راسته‌وخۆیان گواستۆته‌وه‌و چه‌ندین راپۆرتی به‌په‌له‌شیان ئه‌نجامدا. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات ته‌نانه‌ت له‌ وه‌رزشیش میدیاكانى پارتى به‌ پلان كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بینه‌رى وه‌رزشیش چه‌واشه‌ بكه‌ن. واز له‌وه‌ بێنه‌ كه‌ نموونه‌یه‌كى زۆر ساده‌یه‌ ، كه‌هیچ تاوانى په‌یامنێر نییه‌ چونكه‌ بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ نه‌گبه‌ته‌ش به‌ ئیعازى به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ى به‌رێوه‌ده‌روات كه‌ به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌شى به‌ ئیعازى حزبه‌كه‌ى به‌رێوه‌ده‌چێت.
 
ده‌یان پاڵه‌وان و یاریزان هه‌یه‌ له‌و سلێمانیه‌ به‌ڵام به‌هۆى نزیكیان له‌ یه‌كێتى یان گۆرانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ وه‌رزشى میدیاكانى پارتى كراونه‌ته‌ لیستى بلۆكه‌وه‌. به‌راستى ئه‌و فۆبیایه‌ى پارتى تووشى بووه‌ له‌م بواره‌ هیچ كه‌ناڵێكى یه‌كێتى و گۆران و ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌كانیش نایكه‌ن ده‌یان جار یانه‌كانى هه‌ولێرو دهۆك له‌ ناوجه‌رگه‌ى سلێمانى بوونه‌ پاڵه‌وان به‌ڵام زۆر به‌ جوانى و ئه‌ته‌كێته‌وه‌ روومالیان بۆ كراوه‌و رێزیان لێنراوه‌.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟