شه‌ڕی عه‌فرین و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ رووماڵی میدیای ئیسلامییه‌كاندا

شه‌ڕی عه‌فرین و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ رووماڵی میدیای ئیسلامییه‌كاندا (سايتى په‌یام و سپێده‌ وه‌ك نموونه‌)

ئەرسەلان رەحمان

پوخته‌ی توێژینه‌وه‌
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ رووماڵی هه‌ردوو سایتی په‌یام و سپێده‌، كه‌ سه‌ر به‌ دوو لایه‌نی سیاسی ئیسلامین له‌ كوردستان، بۆ رووداو و هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و له‌ میانی توێژینه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵدراوه‌ وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی په‌یوه‌ست به‌ راده‌ی لایه‌نگری و شێوازی رووماڵی ئه‌و سایتانه‌ بۆ رووداوه‌كانی عه‌فرین بكرێت. به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌ك له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، سایته‌كان لاوازن له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ زانیاری له‌ سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی تایبه‌ت. زۆرتر پشتیان به‌ هه‌واڵ و زانیاری سایته‌ هه‌واڵییه‌كانی دیكه‌ به‌ستووه‌. هاوكات هه‌ردووكیان تا راده‌یه‌كی زۆر كه‌مته‌رخه‌م بوون‌ له‌ ئاماژه‌كردن به‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كانیان و به‌شێكی زۆری هه‌واڵه‌كانیان ئاماژه‌یان به‌ ناوی سه‌رچاوه‌ نه‌كردووه‌. سایتی په‌یام به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سپێده‌ زۆرترین هه‌واڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. به‌ڵام له‌ڕووی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ لایه‌نداره‌كان سایتی سپێده‌ له‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ و وشه‌ی لایه‌نداردا له‌ پێشتره‌. هه‌روه‌ها به‌ هۆی راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یانه‌وه‌، سایتی سپێده‌ وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه‌ زانیاری له‌باره‌ی عه‌فرین بگوازێته‌وه‌ و زۆرتریش بایه‌خی به‌ رووماڵی چالاكی و لێدوان و هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی داوه‌ له‌ باره‌ی رووداوه‌كانی عه‌فرینه‌وه‌. هه‌ردوو سایته‌كه‌ش له‌ ماوه‌ی مانگی یه‌كه‌می شه‌ڕی عه‌فریندا، خاڵین له‌ بۆچوون و رای نوسه‌ران و رۆشنبیرانی ئیسلامی له‌ باره‌ی رووداوه‌كانی عه‌فرینه‌وه‌.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی ئەم توێژینەوەیە، سەردانی لاپەڕەی توێژینەوەكان لەسایتی چمك بكە لەرێی ئەم لینكەی خوارەوە:

ئەرسەڵان رەحمان، 2018. شه‌ڕی عه‌فرین و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ رووماڵی میدیای ئیسلامییه‌كاندا