رۆژنامەگەریی تایبەتمەند

چمك، هەرێمی كوردستان: د.كاروان عەلی لەكتێبی رۆژنامەگەریی تایبەتمەددا باس لە گرنگترین بوارەكانی ئەمجۆرە لە رۆژنامەگەریی كوردی دەكات.

ئەم كتێبە جگە لەوەی لایەنی تیۆریی و چییەتی رۆژنامەگەریی تایبەتمەندو جۆرەكانی مشتوماڵ كردووە، هەروەها گرنگترین بوارەكانی رۆژنامەگەریی كوردیی تایبەتمەندی لە نێوان ساڵانی 1914 تا 1991 باسكردووە. هەروەك خۆی دەڵێت: “ئەوەندەی بزانم یەكەمین كتێبی لەوجۆرەیە لە مێژووی كورددا كە بەمشێوەیە باسی رۆژنامەگەریی تایبەتمەندو جۆرەكانی رۆژنامەگەریی كوردی كردبێت كە لەلایەن نووسەرێكی كوردەوە نووسرابێت. سەرچاوەیەكی گرنگی بواری ئەكادیمیای میدیاو پرۆگرامی خوێندنی بەشەكانی راگەیاندنە بۆ مامۆستایان و خوێندكاران لەكوردستان.”

بۆخوێندنەوەی دەقی تەواوی بابەتەكانی ئەم كتێبە سەردانی بەشی بڵاوكراوەكانی ماڵپەری چمك بكە لە رێی ئەم بەستەرەی خوارەوە:

ماڵپەری چمك. كاروان عەلی 2007، رۆژنامەگەریی تایبەتمەند