رێبەری چۆنیەتی بەدەستهێنانی زانیاری

چمك، هەرێمی كوردستان: لەدووتویی رێبەریَکی رێنیشاندەردا، پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن نوێترین بڵاوکراوەی خۆی بڵاوکردەوە، کە ٢٠ پرسیار لەبارەی ئەو رێوشوێنانەوە لەخۆدەگرێت کە پێویستە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەگشتیی و رۆژنامەنووسان بەتایبەتی بیگرنەبەر لەپێناو بەدەستهێنانی زانیاری لەدام و دەزگاکانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا.

ئەم رێبەرە لەسەر شێوازی پرسیارو وەڵام هەڵچنراوە. هەموو پرسیارەکان پەیوەندیدارن بە چۆنێتی پیادەكردنی مافی بەدەستهێنانی زانیاری لەهەرێمی كوردستاندا. هەربۆیە ئەم رێبەرە رێنیشاندەرە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئەو رێكارو میكانیزمانە بزانن كە پێویستە لەكاتی داواكردنی زانیاری لەدام و دەزگا گشتی‌و تایبەتییەكان بیگرنەبەر. لەکۆتایی ئەم رێبەرەدا، دوو پاشکۆ هاتووە: یەکەمیان دەقی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیارییە لەهەرێمی كوردستان – عێراقدا کە ساڵی 2013 لە خولی سێییەمی پەرلەمانی کوردستاندا دەرچووە. پاشکۆی دووەمیشیان خشتەی نەوەدو نۆ وڵاتی دنیایە کە مافی بەدەستهێنانی زانیارییان بە یاسا رێکخستووە.

بۆ دەستكەوتن و خوێندنەوەی تەواوی ئەم رێبەرە، دەتوانی سەردانی بەشی بڵاوكراوە كوردییەكانی ماڵپەری چمك بكەیت لەرێی ئەم بەستەرەی خوارەوە: 

ماڵپەری چمك. پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن 2018، چۆن دەتوانین زانیاریمان لەدام و دەزگاكان دەستبكەوێت؟

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟