ئەحلام مەنسور ئەزموونی رۆژنامەوانیی بۆ چمک دەگێڕێتەوە

وێبتیڤی چمک؛ بۆ یەکەمجار دیدارێکی بڵاونەکراوەی ژنە رۆژنامەوانی کۆچکردوو ئەحلام مەنسور پەخشدەکات کە مێژووەکەی بۆ ھەژدەساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

لەو دیدارەدا کە سێ خوێندکاری ئەوکاتی بەشی راگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانیی لەگەڵیاندا سازداوە باس لەئەزموونی رۆژنامەوانیی خۆی و سەرەتاکانی نووسین و بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەکانی ھاوکاری_ی سەروەختی حزبی بەعس و رۆژنامەی ھاوڵاتی_ی پاش راپەڕینی 1991 دەکات. ھاوکات تێڕوانینەکانی خۆی لەبارەی دیاردە و دەرکەوتەکانی کۆمەڵگەی کوردیی دەخاتەڕوو.

ئەحلام مەنسوور لە ساڵی (1951) لەدایکبووە و لە ساڵی (1956) خراوەتە بەر خوێندن و لە ساڵی (1962) قۆناغی سەرەتایی و ساڵی (1970) قۆناغی ناوەندیی و ئامادەیی لە (خانەقین) تەواو کردووە و هەر لەو کاتەشدا بووە بە ئەندامی حزبی شیوعیی عێراق. هاوکات ئاشنایەتیی لەگەڵ (ڕەفیق سابیر) و (هێمن)ی شاعیردا پەیداکردووە کە ڕۆڵیان لە پێگەیاندنیدا هەبووە و فێری چیرۆکنووسین و خوێندنەوەی مارکسیزمیان کردووە. هەر لەو سەردەمەشدا ئەحلام؛ چەند شیعرێکی کورتی بە زمانی عەرەبیی و چەند کورتەچیرۆکێکی بڵاو کردوەتەوە.

پاش ڕاپەڕینی (1991) لە شاری (سلێمانی) جێگیربووە و لە (زانکۆی سلێمانی) لە بەشەکانی ڕاگەیاندن و کۆمەڵناسیی دامەزراوە و درێژەی بە بەرگریکردن لە توێژەکانی ژنان و هەژاران داوە. ئەحلام مەنسوور؛ جگە لە ڕۆمانی (ئەڵوەن) و (پرد)، چەند کتێبێکی تریشی بڵاوکردووەتەوە، وەک: (خەون و خوێن)، (دیس تۆپیا) و کتێبی (ئەزموون). ساڵی 1991 بڕوانامەی ماجستێری لە کورتەچیرۆکدا وەرگرتووە. لە رێکەوتی (10ی کانوونی دووەمی 2013) کۆچی دوایی کردووە.

بۆ بینین و بیستنی دیدارە بڵاونەکراوەکەی ئەحلام مەنسور کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟