فۆڕمی خۆتۆمارکردن بۆ سێهەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی کارا کرا

چمک، لەندەن: لێژنەی باڵای ئامادەکاریی سێهەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی، بە فەرمیی دەروازەی خۆتۆمارکردن و بەشدارییکردنی بۆ کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی داهاتووی ڕاگەیاند.

ئەو کۆڕبەندە مێژووییە لەژێر ناونیشانی “ڕیفۆرمی میدیایی لە ناوچەکانی دوای ململانێ: کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتیی لەسەر نەخشەڕێی سیاسەتی ستراتیژیی کوردستان”، لە ڕێکەوتی ٨–٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە زانکۆی سۆواس (SOAS) لە لەندەن بەڕێوەدەچێت. بە مەبەستی ڕێکخستنی کاروباری لۆجستی، هەماهەنگیی هۆڵەکە و دابینکردنی شوێنی شایستە، داوا لە سەرجەم بەشداربووانی بەڕێز دەکرێت لە زووترین کاتدا فۆرمی فەرمیی خۆتۆمارکردن پڕبکەنەوە. بۆ کارئاسانی و بەڕێوەچوونی کارەکان بە شێوازێکی کاریگەر، هاوڕێیانی بەشداربوو بەپێی سێ هاوپۆلی جیاواز پۆلێن کراون:

  • توێژەرانی ئەکادیمی: تایبەت بەو مامۆستا و توێژەرانەی کە کورتە یان دەقی توێژینەوە زانستییەکانیان لە لایەن لێژنەی زانستییەوە بۆ پێشکەشکردن پەسەند کراوە.
  • نوێنەران و میوانانی گشتی: تایبەت بە ئەکادیمیانی سەربەخۆ، شارەزایانی بواری داڕشتنی سیاسەتی گشتی، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیی و خوێندکارانی خوێندنی باڵا.
  • تیمی ڕووماڵی میدیایی: تایبەت بە ڕۆژنامەوانان، پەیامنێران و ئەو دەزگە و کەناڵە ڕاگەیاندنانەی کە دەیانەوێت بە فەرمیی ڕووماڵی کۆڕبەندەکە بکەن.

 

چۆنیەتی خۆتۆمارکردن؟

ئێستا دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە ناوی خۆتان تۆمار بکەن و شوێنی خۆتان لە کۆڕبەندەکەدا مسۆگەر بکەن:  فۆرمی فەرمیی خۆتۆمارکردنی کۆڕبەندی چمک

بۆ وەرگرتنی زانیاریی ورد لەسەر بڕی کرێی بەشداریکردن، نامەی پاڵپشتیی ڤیزا، چۆنیەتی ناردنی پارە بۆ بانک و لیستی هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانمان، تکایە بڕواننە ئەو نامە فەرمییانەی کە لە لایەن لێژنەی ئامادەکارییەوە بۆتان نێردراوە، یان سەردانی پۆرتالی سەرەکیمان بکەن لەم بەستەرەوە: www.forum.CHMK.org.

 

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستی بێپایانی لیژنەی ئامادەکاریی سێهەمین

کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی 

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟