پەرەپێدانی پەروەردەی میدیایی؛ دەبێتە یاداشتی لێکگەیشتنی ڕێکخراوەکانی چمک و سەردەم

چمک، سلێمانی: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) و ڕێکخراوی پەروەردەی سەردەم (ڕپس) لەسەر گەڵاڵەکردنی پڕۆگرامی پەروەردەی میدیایی و برەوپێدانی خوێندەواریی دیجیتاڵیی لە ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستاندا واژۆکرا.

لە دەقی ئەو یاداشتەدا کە ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) لە شاری سلێمانی لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوی چمک؛ پ.ی.د.شوان ئادەم ئەیڤەس و سەرۆکی ڕێکخراوی ڕپس؛ م.جیهاد محەمەد حەمەکەریم واژۆکرا جەخت لەسەر درووستکردنی چەترێکی گشتیی کارکردن بۆ هەماهەنگیی پیشەیی و زانستیی لە پێناو گەشەپێدانی توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لای نەوەی نوێ کرایەوە.

سەرەکییترین بڕگەی جێسەرنجی ئەو یاداشتنامەیە؛ داڕشتن و جێبەجێکردنی پڕۆگرامی پەروەردەی میدیایی بوو کە هەردوولا وەک دوو دامەزراوەی هاوتا و تەواوکەری یەکتر کار دەکەن، بەجۆرێک ڕێکخراوی چمک وەک سەرچاوەیەکی مرۆیی پسپۆڕ و ئەکادیمیی، ڕاوێژی میدیایی و زانستیی بۆ داڕشتن و پێشخستنی پڕۆگرامەکانی پەروەردەی میدیایی و خوێندەواریی دیجیتاڵیی پێشکەش دەکات و ڕێکخراوی پەروەردەی سەردەم لە ڕووی پەروەردەییەوە، هاوکار و ئاسانکار دەبێت لە گەیاندنی ناوەڕۆکی ئەو پڕۆگرامە هاوچەرخە بە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟