لەندەن، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦: زۆر خۆشحاڵین کە دەستکەوتێکی گەورەی نێودەوڵەتیی لە بواری خوێندنی میدیایی و دیپلۆماسیی ئەکادیمییدا رادەگەیەنین. گۆڤاری زانستیی هاوتاپێداچووەوەی Journal of Digital Media & Policy (JDMP) کە لەلایەن دەزگای ناسراوی Intellect Booksـەوە چاپ دەکرێت، بە فەرمیی ژمارەیەکی تایبەت و ناوازە (بەرگی ١٩، ٢٠٢٨) بۆ بەرهەم و دەرئەنجامە زانستییەکانی سێهەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی تەرخان دەکات.
ئەو هاوبەشییە پڕ بایەخە، کار و سیاسەتە پراکتیکییەکانی سێهەمین خولی کۆڕبەند؛ راستەوخۆ دەخاتە ژێر تیشکی کۆمەڵگەی زانستیی جیهانییەوە. ئەم ژمارە تایبەتە کە لەژێر ناونیشانی “ڕیفۆرمی میدیایی لە ناوچەکانی دوای ململانێ: گۆڕانکارییە پێکهاتەییەکان، دەستێوەردانەکانی ژیریی دەستکرد، و خۆڕاگریی دیجیتاڵی” بڵاودەکرێتەوە، ئەوە دەستەبار دەکات کە توێژینەوە و تێڕوانینە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان لە نێو ئەدەبیاتی ئەکادیمیی هاوچەرخدا پارێزراو بن. لە دوای ناساندنی فەرمیی ئەم کۆڕبەندە وەک یەکهەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕیفۆرمی میدیایی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان-ەوە، ئەم هاوبەشییە بازدانێکی مێژووییە بۆ کۆمەڵگەی توێژینەوەی جیهانیمان.
بنیاتنانی داهاتوو: سێ دیوارەکەی پەرژینی متمانە (Three Integrity Walls)
بانگەوازی جیهانیی بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکان (CfP) لەسەر بنەمای چوارچێوەی داهێنەرانەی “سێ دیوارەکەی متمانە” داڕێژراوە کە لەلایەن ڕێکخەری گشتیی کۆڕبەندەکە، پ.ی.د. شوان ئادەم ئەیڤەس هاتووەتە کایەوە. ئێمە بانگهێشتی سەرجەم زانایان، توێژەران و شرۆڤەکارانی دڵسۆزی بواری میدیا لە سەرانسەری جیهان دەکەین کە توێژینەوە ڕەسەنەکانی خۆیان پێشکەش بکەن، لە ڕێگەی تیشکخستنەسەر ئەم سێ تەوەره سەرەکییە:
-
دیواری یەکهەم (چاکسازیی یاسایی): گۆڕینی یاسا کۆنەکان بۆ مۆدێلی یاسایی یەکگرتوو و هاوچەرخ، لەگەڵ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی نیشتمانیی سەربەخۆ بۆ کەرتی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری.
-
دیواری دووهەم (خۆڕاگریی تەکنیکی و ژێرخان): وەستانەوە دژی ساختەکاریی قووڵ (Deepfakes) و دەستکاریکردنی لۆگۆریتمی، پاراستنی مافی تایبەتمەندێتیی داتاکان لە سەردەمی ژیریی دەستکرد(AI)دا.
-
دیواری سێهەم (جێبەجێکردنی کۆد یان پیوەرەکانی ڕێسا پیشەییەکانی ڕاگەیاندن): نەهێشتنی هەژموونی دارایی-سیاسی بە چەسپاندنی پێوەری پیشەیی پۆڵایین بۆ ڕۆژنامەوان و سەربەخۆیی نووسین.
تێڕوانینی ستراتیژیی سەرکردایەتی ئەکادیمی
لە کاتی گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنی ئەم پڕۆژە هاوبەشەدا؛ د. پێترۆس ئۆسیفیدیس، سەرنووسەری گۆڤاری Journal of Digital Media & Policy و پڕۆفیسۆر لە زانکۆی City St George لە لەندەن، پەرۆشیی خۆی نیشان دا بۆ تەرخانکردنی ئەم ژمارە تایبەتە بۆ ئەو دیالۆگە گرنگانەی لە سێهەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک لە زانکۆی سۆواس لە لەندەن دێنە ئاراوە. ناوبراو؛ ئاماژەی بەوەدا کە ئاراستەکردنی سیاسەتی دیجیتاڵیی و چاکسازیی پێکهاتەیی لە ژینگە گواستراوەکاندا بۆ مانەوەی ڕۆژناگەریی سەربەخۆ لە سەرانسەری جیهاندا ئێجگار گرنگە. هاوکات جەختیشیکردەوە کە ئەم ژمارەی داهاتوو؛ تێڕوانینێکی نوێ و بەنرخ پێشکەش بە کایەی میدیای نێودەوڵەتیی دەکات. هەروەها، د. شوان ئادەم ئەیڤەس، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ڕێکخەری گشتیی کۆڕبەندە نیشتمانییەکانی چمک کە بە فەرمیی وەک سەرنووسەری میوان داوەتی سەرپەرشتییکردنی ئەو ژمارە تایبەتەی گۆڤارەکە کراوە؛ جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ژمارە تایبەتە وەک پردێکی زانستیی هەمیشەیی و درەوشاوە کاردەکات. ئەو ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هاوبەشییە دڵنیایی دەدات کە نەخشەڕێی ستراتیژیی ١٠ ساڵەی داهاتوومان (٢٠٢٦-٢٠٣٦) بە پشتگیریی زانستیی جیهانی جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش هاوکار دەبێت لە پاراستنی ڕاستیی و مافی ژیانی تایبەتیی تاکەکان لە نێوان سنوورە فیزیکی و دیجیتاڵییەکان-دا.
بەشداربە: ڕێکەوتە گرنگەکان و پرۆتۆکۆڵی پێشکەشکردن
هەڵمەتە جیهانییەکە بە فەرمی دەستیپێکردووە و ئێمە دەخوازین دەنگی ئێوە ببیستین. لەو سۆنگەیەوە؛ پێشوازی لە بەرهەمی ناوازەی بیرمەندانی سەرانسەری جیهان دەکەین:
-
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦: ڕاگەیاندنی فەرمی و بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتیی بانگەوازی توێژینەوەکان (CfP).
-
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦: دوایین مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی کورتەی توێژینەوە (پوختەی ٥٠٠ وشەیی) لەگەڵ ژیاننامەیەکی کورتی نووسەر.
-
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦: ئاگادارکردنەوەی وەرگرتنی کورتەی توێژینەوەکان و ناردنی بانگهێشتنامە بۆ توێژینەوەی تەواو.
-
١١ی ئازاری ٢٠٢٧: دوایین مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی دەقی تەواوی توێژینەوە.
-
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٧: ناردنەوەی سەرنج و پێداچوونەوەی هاوتایان بۆ نووسەران.
-
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٧: پێشکەشکردنەوەی دەقی ڕاستکراوەی توێژینەوەکان.
-
١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٧: پێشکەشکردنی کۆتایی لەلایەن دەستەی سەرنووسەرانەوە بۆ دەزگای Intellect.
-
ئازاری ٢٠٢٨: بڵاوبوونەوەی فەرمیی ژمارە تایبەتەکە (بەرگی ١٩.١).

ئامادەی شوێنپەنجەی خۆت لە سەرچاوە میدیاییە جیهانییەکاندا بەجێبهێڵیت؟
بۆ خوێندنەوەی ڕێنماییە گشتییەکان و پێشکەشکردنی کارەکانت، تکایە سەردانی لاپەڕەی فەرمیی بکە لە: Intellect Journal of Digital Media & Policy Official Call for Papers.
📥 ببەرە بەشێک لەم بزووتنەوەیە: www.forum.chmk.org
📧 مێزی سەرنووسەر و پرسیارەکان: [email protected] | [email protected]
© 2026 کۆڕبەندی چمک لە لەندەن؛ بە شانازییەوە بە هەماهەنگیی و هاوکاریی لەگەڵ KEF, VisionAID, MRC, GLMRC, و JDMP ڕێکدەخرێت.












