ڕاگەیاندنی سێهەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمیی میدیایی لە زانکۆی SOASی لەندەن

مایەی شانازییەکی بێپایانمانە کە بە فەرمی بەڕێوەچوونی سێهەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی لە تەممووزی داهاتوودا و لە دڵی شاری لەندەن ڕادەگەیەنین. ئەم کۆڕبەندە مێژووییە کە بە فەرمیی وەک کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتیی ناسێنراوە، سەرکردە و پسپۆڕانی جیهانی، داڕێژەرانی باڵای سیاسەت و توێژەرانی پێشەنگ کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی پێکەوە نەخشەڕێی گشتگیر و دیموکراتیانە بۆ پەرەپێدانی میدیای هاوچەرخ بکێشن.

 

تەوەری سەرەکیی کۆڕبەند

ڕیفۆرمی میدیایی لە ناوچەکانی دوای ململانێ: کۆنفرانسێکی زانستیی نێودەوڵەتیی لەسەر نەخشەڕێی سیاسەتی ستراتیژیی کوردستان.”

 تێڕوانینی ستراتیژیی سەرکردایەتی ئەکادیمی

پ.ی.د. شوان ئادەم ئەیڤەس؛ ڕیکخەری گشتیی کۆڕبەندە نیشتمانییەکانی چمک لە بارەی قورسایی مێژوویی و گرنگیی قووڵی بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕبەندە لە بەریتانیا، ئاماژەی بەم تێڕوانینە ستراتیژییە کرد:

  • “بەڕێوەچوونی سێهەمین خولی کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک بۆ ڕیفۆرمی میدیایی لە شاری لەندەن، قورساییەکی گەورەی مێژوویی هەڵگرتووە. ئەم بۆنەیە هاوکاتە لەگەڵ ١٢٨هەمین ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی-یدا کە بێگومان دەمانگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شارەی کە بنەماڵەی پێشەنگی بەدرخانییەکان بۆ یەکهەمجار ڕۆژنامەی نیشتمانیی ‘کوردستان’یان تێدا لە ساڵی ١٨٩٨دا  چاپکرد. زیاتر لە بەسەرکردنەوەیەکی مێژوویی، ئەم کۆڕبەندە خەون و پڕۆژەیەکی درێژخایەن دەهێنێتە دی بۆ درووستکردنی پردێکی ئەکادیمیی هەمیشەیی و دوولایەنە لە نێوان دامەزراوە بەریتانیایی و کوردییەکاندا. ئێمە لە ڕێگەی تێکەڵکردنی ئەزموونی جیهانیی هاوچەرخ لەگەڵ واقیعی ڕاستەقینەی هەرێمێکی گواستراوەی پاش-ململانێیی وک هەرێمی کوردستان-دا، لە قۆناغی دەستنیشانکردنی کێشەکان تێدەپەڕین و بە کرداریی نەخشەسازیی بۆ کۆمەڵگەیەکی میدیایی پیشەیی بەرپرسیار، سەربەخۆ و پارێزراو دەکەین کە سنوورە جیۆپۆلەتیکییەکان دەبڕێت.”

زانیارییەکانی چالاکی و کاتنامە

  • ڕێکەوت: ٨–٩ی تەمموزی ٢٠٢٦
  • کات: ٠٩:٠٠ – ١٨:٠٠ بە کاتی لەندەن (BST) ڕۆژانە
  • شوێن: زانکۆی SOAS، لەندەن

ڕێکخەر و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی

ئەم چالاكییە نێودەوڵەتییە پڕ بایەخە بە شانازییەوە لەلایەن ڕێکخراوی چاودێری میدیای کوردی (چمک) و بە هەماهەنگیی و هاوبەشیی دڵسۆزانەی ئەم لایەنانەی خوارەوە پێشکەش دەکرێت:

  • دەزگای دیدگا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (VisionAID)
  • دامەزراوەی پەروەردەیی کانگا (KEF)
  • سەنتەری توێژینەوەی میدیایی گۆڵدسمیس لیڤەرهۆڵم (GLMRC)
  • هاوپەیمانێتی ڕیفۆرمی میدیایی بەریتانیا (MRC)
  • گۆڤاری میدیای دیجیتاڵیی و سیاسەت (JDMP)

 بەشداربە و لەگەڵمان بە

ئێمە بە گەرمیی بانگهێشتی زانایان، توێژەران و چاودێرانی میدیایی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی دەکەین بۆ بەشداربوون لەم دیالۆگە گۆڕانکاریبەخشەدا. بۆ بینینی وردەکارییەکانی خۆ تۆمارکردن، ڕێکارەکانی گەشت و کارنامەی زانستیی کۆڕبەندەکە، تکایە سەردانی پۆرتاڵی فەرمیی ڕاگەیاندنەکەمان بکەن لێرە: ڕاگەیاندنی فەرمی و ڕێنماییەکانی کۆڕبەندی چاکسازیی میدیای CHMK.

سەردانی پۆرتاڵی سەرەکی  www.forum.chmk.org  بکە

سکرتاریەتی هاوبەش و پەیوەندی: [email protected] | [email protected]

© 2026 کۆڕبەندی نیشتمانیی چمک؛ پەرەپێدانی دیپلۆماسیی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی لەپێناو پانتاییەکی میدیایی سەربەخۆ و پیشەیی .

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟