چمک و کەرکوکناو لەسەر ئەنجامدانی پرۆژەی ھاوبەش رێککەوتن

چمك، سلێمانی: سەر لەئێوارەی رۆژی دووشەممە «٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨» د.شوان ئادەم ئەیڤەس بە نوێنەرایەتی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» و سەلام عومەر بەنوێنەرایەتی ماڵپەری کەرکوکناو؛ لەسەر ئەنجامدانی چەند پرۆژە و پرۆگرامێکی ھاوبەش رێککەوتن.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەنووسینگەی سەرەکیی ماڵپەری کەرکوکناو بەبەشداریی سەرنوسەر و بەڕێوەبەری نووسین و ژمارەیەک لە نوسەرانی ماڵپەرەکە رێکخرا؛ ئاستەنگەکارنی بەردەم رێکخراوە ناحکومییەکان و دامەزراوە ناحزبییە پیشەییەکانی راگەیاندن و رۆژنامەوانیی تاووتوێکران و پاشتر پێشنیاز و بیرۆکەی نوێ خرانەڕوو؛ بەئامانجی زیاتر لەیەک نزیکبوونەوەو ئەنجامدانی چەند پرۆژە و پرۆگرامێکی ھاوبەش. 

کەرکوکناو ؛ ماڵپەرێکی ھەواڵیی تایبەت بەناوچە جێناکۆکەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراقە و بەھەر چوار زمانی کوردی ، عەرەبی، تورکمانیی و ئینگلیزیی بەرھەمە رۆژنامەوانییەکانی بڵاودەکاتەوە.

چاودێریی میدیای کوردی، رێکخراوێکی ناحکومیی قازانجنەویستی سەربەخۆیە؛ لەبواری چاودێرییکردن و ھەڵسەنگاندنی ناوەڕۆکی راگەیاندن و رۆژنامەوانیی کوردییدا کاردەکات.