ئیتیکی رۆژنامەوانیی لە دکتۆرانامەیەکدا تاووتوێکرا

چمک، ھەولێر: «ئاراستەکانى دەستەبژێرى میدیایى سەبارەت بە ڕادەى پابەندبوونى پێگە ئەلیکترۆنییە کوردییەکان بە ئیتیکى پیشەیى لە هەرێمى کوردستاندا» ناونیشانی توێژینەوەیەکى شیکاریی مەیدانییە کە پێشکەش بە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی ئاداب لە زانکۆی سەلاحەدین کراوە.
ئازاد عەبدولعەزیز؛ ئامادەکاری ئەو دکتۆرانامەیە کە رۆژی دووشەممە (27ی حوزەیرانی 2022) لەھۆڵی فەرھادیی لەبەردەم لیژنەی گفتوگۆدا بەرگریی لەناوەڕۆکەکەی کرد و دواتر پەسەندکرا. ئەو دکتۆرانامەیە لەلایەن پ.د.تاھیر حەسۆ زێباریی سەرپەرشتییکراوەو لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ: پ.د.ھێرش رەسول، پ.ی.د.پاڤێ جەمیل، پ.ی.د.سادق حەمەغەریب، پ.ی.د.کارزان محەمەد و پ.ی.د.محەمەد خدر تاووتوێکرا.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟