چمک، ھەولێر: «ئاستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی رۆژنامەنووسان لەخستنەرووی پەیامەکان لەکەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کرا.
ئەو ماستەرنامەیە لەلایەن لانە دیار حسێن ئامادەکرابوو؛ رۆژی سێشەممە ( 18ی نیسانی 2023) لە هۆڵی سەنتەری توێژینەوەو زمان لەبەردەم سەرپەرشتیارەکەیدا: پ.ی.د.سامان جەلال و ئەندامانی دیکەی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.د.ئیبراھیم سەعید، پ.ی.د.کارزان محەمەد و پ.ی.د.سیروان ئەنوەر بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد.