چمک، سلێمانی: «ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە گەشەپێدانی هۆشیاریی تەندروستی و نەریتی خواردن لای منداڵ لە ڕوانگەی مامۆستایانی باخچەوە»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی کرا.
ئەو ماستەرنامەیە لەلایەن هاژه ناجح مەحێدیین ئامادەکراوە؛ رۆژی چوارشەممە (12ی نیسانی 2023) لەبەردەم سەرپەرشتیارانییدا؛ پ.د.سابیر به‌كر و پ.ی.د.ئه‌كره‌م فه‌ره‌یدون و ئەندامانی دیکەی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.ی.د.هه‌ناو حه‌سه‌ن، پ.ی.د.سامان جه‌لال و پ.ی.د.كاوه عەبدولرەزا بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد. توێژەر؛ «بەسەرکەوتوویی ماستەرنامەکەی لەبواری راگه‌یاندن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵانی باخچه به‌ئه‌نجام گه‌یاند. … دوای گفتوگۆی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکەو خستنەڕووی سەرنج و پێشنیار و تێبینییەکانیان، نامەکە بە سه‌ركه‌ووتووی وەرگیرا.» See less