دیجیتاڵمیدیای چمک بانگەوازی “دیداری خوێندکارانی میدیا” بڵاودەکاتەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان/سلێمانی، لە ژێر دروشمی (دەرفەتێک بۆ ئەفراندنی بەهرە و تواناکان) لە رۆژانی ( ١٨ و ١٩/ ٥/ ٢٠٢٢ ) چالاکییەکانی (دیداری خوێندکارانی میدیا) بۆ بەشە زانستییەکانی راگەیاندن و تەکنیکی میدیا و پەیوەندیە گشتیەکان و ڕیکلام لە پەیمانگا و زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە سازدەکات، کە چەند چالاکیەک لەخۆدەگرێ لەوانە:
⁃ بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکیومێنتاری
⁃ بەرهەمهێنانی فیچەر
⁃ بەرهەمهێنانی ڕیکلامی ڤیدیۆی
⁃ بەرهەمهێنانی رۆژنامەیەک بە قەباری A3
یەکەم: بۆ بەشداری کردن لە دیداری خوێندکارانی میدیا پێویستە بەرهەمەکان ئەم مەرجە گشتیانەی تیابێت:
1. خوێندکارانی بەشی راگەیاندن و تەکنیکی میدیا و پەیوەندییە گشتیەکان و ریکلامکردن لە هەر کۆلیج و پەیمانگا و زانکۆی حکومی و ئەهلیەکان و لە هەر قۆناغێکی خوێندن ئەتوانن بەشدار بن.
2. بەرهەمی پێشکەشکراو نابێت پێشوەخت لە هیچ ئامرازێکی راگەیاندنی ناوخۆیی و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بڵاوکرابێتەوە.
3. نابێت بەرهەمەکە ناو یان لۆگۆی بەشی زانستی یان کۆلیج یان زانکۆی پێوە بێت.
4. سەرجەم جۆرەکانی بەرهەمە پێشکەشکراوەکان بە USB یان Memory card یان Hard drive تەسلیم بە لێژنەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی (دیداری خوێندکارانی میدیا) دەکرێ لە کەمپی کۆلیجەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی- بەشی تەکنیکی میدیا.
5. بەرهەمە پێشکەشکراوەکان لە ناو زەرفێکی داخراودا تەسلیم بە لیژنەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکرێ و ناوو ژمارەی مۆبایلی کەسی پێشکەشکار لەگەڵ جۆری بەرهەمەکە لەسەری دەنوسرێت.
6. دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکان بەرواری ٣٠-٤-٢٠٢٢ کاتژمێر ١ دوا نیوەڕۆ دەبێت.
7. هیچ جۆرە بەرهەمێکی پێشکەشکراو بەشداربوو دوای پێشکەش کردنی ناگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
8. دەتوانن زیاتر بە بەرهەمێک بەشداربن بەمەرجێک پێشکەشکردنی هەر بەرهەمێک بۆ ژانرێکی دیاریکراوی دیدارەکە بێت.
9. بەرهەمە پێشکەشکراوەکان پێویستە بەرهەمی نوێ و داهێنەر بن، گونجاو بێت لەگەڵ تەواوی مەرج و رێنوماییەکانی خاڵەکانی سەرەوە. پێویستە هەر بەرهەمێکی بەشداربوو رەچاوی ئەم پرنسیپانە بکات لە ناوەڕۆکی بەرهەمەکانیان:( پاراستنی مافی خاوەندرێـتی پەخش وبڵاوکردنەوە . دوربوون لە ناوزڕاندنی کەسایەتی و کۆمەڵ و گروپ . پێشێلنەکردنی مافەکانی مرۆڤ . دوربوون لە گوتاری توندوتیژی و جیاکاریی جێندەری . سەرپێچی نەکردن لە یاسا بەرکارەکان)
10. لە رۆژانی دیدار تەنها ئەو بەرهەمانە نمایش دەکرێن کە لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندی بەرهەمەکانەوە پاڵێوراون بۆ خەڵاتەکان.
دووەم: مەرجەكانی بەشداریكردن بە فیلمی دۆكیومێنتاری:
1- پێویستە بەرهەمی فیلمی دۆكیومێنتاری بابەتێكی واقعیی هەر بوارێكی ژیاریی كۆمەڵگەی كوردەواری بێت.
2- ماوەی بەرهەمی فیلمی دۆكیومێنتاری لە 15 خولەك كەمتر نەبێت و لە 30 خولەك زیاتر نەبێت.
3- پێویستە كواڵیتی دەنگ و رەنگی بەرهەمەكە بەرز بێت و لەگەڵ مواسەفاتی پەخشكردن لە گەڵ كەناڵە ئاسمانییەكان گونجاو بێت.
4- پێویستە لەگەڵ پێشكەشكردنی دوا وێنەی ئۆرجیناڵی بەرهەمی فیلمەكە، وێنەیەك لە (باگ ستەیجی) كاركردن لە بەرهەمەكە بەجیا پێشكەش بكرێ لەهەمان USB یان memory card یان Hard drive.
5- مەرجە بەرهەمی فیلمی دۆكیونتەری بە تیم گروپی خوێندكاران بەرهەمهێنرابێت.
6- ئەگەر وێنەگرتنی بەرهەمەكە بە سمارت فۆن بەرهەمهێنرابێت، مەرجە بە كواڵیتی 1080× 1920 PIXLES پێكسڵ تۆمار بكرێت و بەهەمان قەبارە Export بكرێت.
7- پێویستە بەرهەمی فیلمی ناونیشانێك دۆكیومێنتاری ی هەبێت و ناوی تەواوی ستافی بەرهەمهێنانی تێدا بێت.
سێیەم: مەرجەكانی بەشداریكردن بە فیچەر:
1- پێویستە بەرهەمی فیچەر بابەتێكی چیرۆك ئامێزی واقعیی مرۆڤدۆستانە بێت تایبەت بە كۆمەڵگەی كوردەواری.
2- ماوەی بەرهەمی فیچەر لە نێوان (5- 7) خولەك بێت.
3- پێویستە كواڵیتی دەنگ و رەنگی بەرهەمەكە بەرز بێت و لەگەڵ مواسەفاتی پەخشكردن لە گەڵ كەناڵە ئاسمانییەكان گونجاو بێت.
4- پێویستە لەگەڵ پێشكەشكردنی دوا وێنەی ئۆرجیناڵی بەرهەمی فیچەر، وێنەیەك لە (باگ ستەیجی) كاركردن لە بەرهەمەكە بەجیا پێشكەش بكرێ لەهەمان USB یان memory card یان Hard drive.
5- خوازیاری بەشداربوو لە بەرهەمی فیچەر ئەتوانێ بە تەنها یان بە تیم گروپ بەشداربێت.
6- ئەگەر وێنەگرتنی بەرهەمەكە بە سمارت فۆن بەرهەمهێنرابێت، مەرجە بە كواڵیتی 1080× 1920 PIXLES پێكسڵ تۆمار بكرێت و بەهەمان قەبارە Export بكرێت.
7- پێویستە بەرهەمی فیچەر ناونیشانێكی هەبێت و ناوی كەس و ستافی بەرهەمهێنانی تێدا بێت.
چوارەم: مەرجەكانی بەشداریكردن بە بەرهەمهێنانی ریكلام:
1- پێویستە بەرهەمهێنانی ریكلام ڤیدیۆیی بێت تایبەت بە ریكلامكردن بۆ بەرهەمێكی خۆماڵی.
2- ماوەی بەرهەمهێنانی ریكلام ڤیدیۆیی لە نێوان (30- 60) چركە بێت.
3- نابێت بەرهەمهێنانی ریكلام ڤیدیۆیی بەشداربوو، بۆ براندە ناسراوەكانی (ناوخۆو دەرەوە)ی هەرێمی كوردستان بێت.
4- پێویستە كواڵیتی دەنگ و رەنگی بەرهەمەكە بەرز بێت و لەگەڵ مواسەفاتی پەخشكردن لە گەڵ كەناڵە ئاسمانییەكان گونجاو بێت.
5- پێویستە لەگەڵ پێشكەشكردنی دوا وێنەی ئۆرجیناڵی بەرهەمهێنانی ریكلام ڤیدیۆیی، وێنەیەك لە (باگ ستەیجی) كاركردن لە بەرهەمەكە بەجیا پێشكەش بكرێ لەهەمان USB یان memory card یان Hard drive.
6- خوازیاری بەشداربوو لە بەرهەمی فیچەر ئەتوانێ بە تەنها یان بە تیم گروپ بەشداربێت.
7- ئەگەر وێنەگرتنی بەرهەمەكە بە سمارت فۆن بەرهەمهێنرابێت، مەرجە بە كواڵیتی 1080× 1920 PIXLES پێكسڵ تۆمار بكرێت و بەهەمان قەبارە Export بكرێت.
8- پێویستە بەرهەمهێنانی ریكلام ڤیدیۆیی ناونیشانێكی هەبێت و ناوی كەس و ستافی بەرهەمهێنانی تێدا بێت.
پێنجەم: بەرهەمهێنانی رۆژنامە (چاپی كاغەزیی):
1- رۆژنامەیەكی چاپی كاغەزیی 4 لاپەڕەیی، بە قەبارەی (A3) بێت.
2- پێویستە سەرجەم هونەرەكانی رۆژنامەگەری (چاپەمەنی) مۆدرێن لە خۆبگرێ.
3- پێویستە دوا وێنەی بەرهەمهێنانی رۆژنامەكە بە شێوازی پارچەیی لە نێو پرۆگرامی دیزاینەكەدا، چۆن دیزاین كراوە پێشكەشبكرێ.
4- دوا وێنەی ئۆرجیناڵی بەرهەمهێنانی رۆژنامەكە بە شێوازی (PDF) لەسەر USB یان memory card یان Hard drive پێشكەشدەكرێت.
5- پێویستە ناوەڕۆكی سەرجەم هونەرەكانی نووسینی رۆژنامەكە، بابەت و رووداوی ماوەی بەرهەمهێنانی رۆژنامە بەرهەمهێنراوەكە بن.
لیژنەی ئامادەكارىی دیدار
٧-٤-٢٠٢٢

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟