سەرۆکی چمک؛ پێویستە پەیوەندییەکی ھاوبەرپرسیارانە لەنێوان میدیا و حکومەتدا ھەبێت

چمک، ھەولێر: رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی؛ پێشوازی لەدانیشتنی کراوەی نێوان سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی بەشێک لە میدیای کوردیی دەکات کە رۆژی دووشەممە (20ی حوزەیرانی 2022) لەھەولێر رێکخرا.
لەمیانی میواندارییکردنی لە پانۆرامای ھەواڵەکانی کاتژمێر شەشی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان24دا؛ سەرۆکی #رێکخراوی_چمک د.شوان ئادەم ئەیڤەس دووپاتیکردەوە کە ھەبوونی وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون لەنێوان دەستەڵاتداران و رۆژنامەواناندا ھەنگاوێکی ئەرێنیی و دەشتپێشخەرییەکی گرنگە و پێویستە درێژەی پێبدرێت.
لەو پرۆگرامەدا کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە (21ی حوزەیرانی 2022) بەشێوەیەکی راستەوخۆ پێشکەشکرا؛ سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) وتی: «پێویستە لەنێوان میدیا و حکومەتدا پەیوەندییەکی ھاوبەرپرسیارانە ھەبێت؛ نەک دوژمنکارانە و یەکتری تۆمەتبارکردن.»

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟