وۆرکشۆپێک بۆ ئارەزوومەندانی توێژینەوەی میدیایی رێکخرا

چمک، سلێمانی: وۆرکشۆپێکی یەک رۆژی لەژێر ناونیشانی «توێژینەوەی میدیایی و ھەنگاوەکانی بڵاوکردنەوەی لەجۆرناڵە نێودەوڵەتییەکاندا» بۆ توێژەرانی میدیایی لەلایەن رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) رێکخرا.

لەو وۆرکشۆپەدا کە رۆژی دووشەممە (21ی شوباتی 2022) لەھۆڵی کۆنفرانسەکانی CDO بەڕێوەچوو؛ د.شوان ئادەم ئەیڤەس سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی پوختەیەکی مێژوو یی لەبارەی رێکخراوەکە و چالاکییەکانی و پرۆژەی توێژینەوەی «رۆڵی تەکنۆلۆژیا لە بەرھەمھێنان و بەکارھێنانی پەیامی میدیاییدا» خستەڕوو.

دواتر د.کارزان وەکیل خاوەنی 100 توێژینەوەی بڵاوکراوە لەجۆرناڵە نێودەوڵەتییەکاندا؛ ناوەڕۆکی وۆرکشۆپەکەی خستەروو کە بریتییبوو لە قۆناغەکانی ئامادەکردن و نووسین و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی میدیایی. ھاوکات بانگھێشتی ئامادەبوانی کرد بۆ بەشدارییکردن لە پرۆژەی زنجیرە توێژینەوەکانی #رێکخراوی_چمک کە جەخت لەسەر بەرھەمھێنان و بەکارھێنانی پەیامی میدیایی پشتبەست بە تەکنۆلۆژیا دەکاتەوە. 

لەکۆتاییشدا؛ ئامادەبووان سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر ناوەڕۆکی وۆرکشۆپەکە خستەروو ، پاشان پێشنیازی خۆیان بۆ دەوڵەمەندکردنی تەوەرەکانی توێژینەوەکان ئاشکرا کرد.

 

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟