ماڵپەڕی چمك نوێترین ڕاپۆرت لەسەر “خوێنەواری میدیايى لە کوردستاندا: پلانێکی پێنج ساڵە” بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن یۆنتی فریسێم، جاکی سپینەر، دلۆڤان بەرواری، و ئارێز حوسێن بەرهەمهێنراوە کە پێشکەشی ڕێکخراوی ئایرێکس و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کردووە. لە پوختەی جێبەجێکردنیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە “لە ماوەی پێنج ساڵدا، بە دوای تیۆری گۆڕانکاريی، پێشنیازدەکەین تۆڕێکی ناوچەیی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی ئێستای مامۆستایانی زانکۆ پێکبهێنرێت لەگەڵ تۆڕی پەیامنێرانی عێراقی بۆ ڕۆژنامەگەريی بنكۆڵكاریی (NIRIJ) لەگەڵ پاڵپشتی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ڕێکخراوەکانی وەک IREX و تاقیگەی پەروەردەی میدیايى، چوونكە تۆڕە تازە پێکهاتووەکە دەتوانێت ئەمانەی خوارەوە ڕێکبخات:
ڕاهێنانی پەرەپێدانی پیشەیی کە دواتر پەروەردەکارانی میدیا دەتوانن دووبارەی بکەنەوە و درێژەی پێبدەن
هەڵمەتی ئۆنلاینى سۆشیالمیدیا بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵك
وەرگێڕانی کەرەستەی پەروەردەیی
جێبەجێکردنی خولی خوێندەواری میدیايى لە سەرانسەری سیستەمی پەروەردەیی K-16دا.”
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكە؛ كرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بكە:
CHMK Web publishes Media Literacy in Kurdistan – Final Report to IREX