لەھەولێر؛ 12دەرگای دەرگاوان لە لاپەڕە 09دا کرانەوە

چمک، ھەولێر: یەکەمین ژمارەی دەرگاوان وەک گۆڤارێکی وەرزیی تایبەتمەند بە پەروەردەی میدیایی لەساڵۆنی لاپەڕە 09 بەخوێنەرانی گۆڤارەکە لەھەولێر ناسێندرا.

رۆژی شەممە (19ی شوباتی 2022)؛ بەئامادەبونی ژمارەیەک لەرۆشنبیران و نوسەران و رۆژنامەنوسان ساڵۆنی لاپەرە نۆ_ی ناوەندی هەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان میوانداریی د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ سەرنووسەری گۆڤاری دەرگاوان_ی کرد بۆ ناساندنی 12تەوەر یاخود دەرگای جیاوازی گۆڤارەکە.

ھەر لەو کۆڕەدا؛ د.شوان ئادەم ئەیڤەس وێڕای روونکردنەوەی ھۆکاری ناونانی گۆڤارەکە بە دەرگاوان (Gatekeeper) و ئامانجەکانی پشت چاپکردن و بڵاوکردنەوەی، لەوەڵامی پرسیار و سەدنجی ئامادەبوواندا دووپاتییکردەوە کە ئاڕاستەی کارکردنی گۆڤارەکە بەرەو زیاتر رەخساندنی زەمینەی بەرفراوانکردنی سنووری ئازادییەکانی دەربڕین و رۆژنامەگەرییە، نەک بەپێچەوانەوە. ھاوکات پێداگریی لەسەر ئەوەیش کردەوە کە پێویستە نەوەی نوێی رۆژنامەوانان و نێوەندە ئەکادیمیی و پیشەییەکانی بواری راگەیاندن و رۆژنامەوانیی باشتر و خێراتر لە توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە سوود لە بابەت و تەوەرەکانی گۆڤاری #دەرگاوان وەربگرن، چونکە کەرت و کایەیەکی ژیاریی گرنگی رۆژانەی بەرھەمھێنەر و بەکارھێنەرانی پەیامی میدیاییە.

فۆتۆ:
کاروان مەسعود و رەوەست نەوزاد

 

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟