له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا هه‌ندێك بابه‌تی چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كم خوێنده‌وه، هه‌واڵ و ڕاپۆرت و به دواداچوونی نهینگرانه‌و تێكده‌رانه‌و شه‌ڕه‌نگێزانه ، هه‌وڵدان بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ، هه‌وڵدان بۆ شێواندنی راستیه‌كان ، هه‌وڵدان بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی كاره‌كته‌ره‌كانی نێو یه‌ك حزب ، ئه‌و رۆژنامه كاغه‌زانه كه كه‌س نازانێ چۆن ده‌رده‌چن و كێ تێچووه‌كه‌یان دابین ده‌كات به‌شێكیان هه‌ر به ناوه له‌لایه‌ن چه‌ند نووسه‌رو قه‌ڵه‌م به ده‌ستێكی حزبیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن ، ده‌نا راپۆرت و هه‌واڵه‌كانیان له‌وه ده‌چێت ده‌زگایه‌كی موخابه‌راتی ئاماده‌ی بكات، بۆ نمونه مانشێتی رۆژنامه‌یه‌ك به‌م جۆره‌یه گوایه له‌به‌رانبه‌ر قسه‌ی پارله‌مانتارێكی گۆڕاندا شێخ جه‌عفه‌ر ده‌ڵێ “ئه‌و پارله‌مانتاره جاسوس و سوك و به كرێگیراوه” پارله‌مانتاره‌كه مه‌حمود ره‌زایه ، كه ئه‌وه‌نده‌ی من بیناسم پیاوێكی هێمن و له سه‌ر خۆ‌و ورده ، ئه‌گه‌ر له به‌رنامه‌یه‌كیشدا ئه‌وه‌ی وتبێت ئێ دیاره مه‌به‌ستی پێشمه‌رگه نه‌بووه به گشتی. شێخ جه‌عفه‌ریش پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی كۆنی یه‌كێتیه‌و ره‌نگه له دۆخی زۆر تایبه‌تا ئیستغلالی شێوازی ده‌ربڕینه‌كه‌ی كرابێت، ده‌نا بڕوا ناكه‌م به‌و زمانه قسه بكات. گریمان هه‌م مه‌حمود ره‌زا ئه‌وه‌ی وتبوو به‌و جۆره، هه‌م شێخ جه‌عفه‌ریش به‌و جۆره وه‌ڵامی دایه‌وه ، ئاخۆ گوازتنه‌وه‌ی ئه‌و مانشێته‌و به‌و جۆره خزمه‌ت به چی و به كێ ده‌كات و بۆ له ئێستادا.
دواتر پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه هه‌رچی نه‌شیاوه كردویه‌تی، دیلكوشتن له شه‌ڕی ناوخۆدا، تاڵان و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ماڵی خه‌ڵك و هه‌تا دوای جاخۆ هه‌كاری به پێی گێڕانه‌وه‌و گه‌واهیده‌ره‌كان چی له ئه‌نفال كه‌متره، ئه‌ی بۆ پێشمه‌رگه له هێزی حزب و میلیشیای حزبه‌وه ناكرێت به هێزی نیشتمانی، گرفته‌كان چین، ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت ئیدی كه‌س هیچ ده‌خاته پاڵیان.
رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌ركی تێكدانی په‌یوه‌ندی نیه ، ئه‌ركی ئه‌وه نیه هێزو ده‌سته‌و گروپ و كه‌سه‌كان بكاته گژ یه‌كدا، له راستیدا له‌و باره‌یه‌وه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان زۆر كه‌مته‌رخه‌مه‌و تا ئێستا هیچ رۆژنامه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ناشرینیانه سزا نه‌داوه، ئه‌و جۆره رۆژنامانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی خۆیان نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاراسته ده‌كرێن، ده‌كه‌ونه ژێر گومانه‌وه، له كاتێكدا جگه له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ، ده‌بوو رۆژنامه‌وانه باشه‌كانی نێو ئه‌و ده‌زگایانه‌ش رێگه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرت و به دوادا چونانه نه‌ده‌ن.