چمك، سلێمانی: بەدروشمی ژینگەی میدیایی و پێویستیی رێكخستنی؛ رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی و زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی وۆركشۆپێكی بۆ رۆژنامەوان و نوێنەرانی كەناڵەكانی راگەیاندن رێكخست لەتەوەری سێیەمی وۆركشۆپەكەدا، كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان باسی لە ئەرك و مافەكانی رۆژنامەوان لە گرێبەستەكانی كاركردندا كرد.
لەو تەوەرەدا، دیارترین ئەو پێشلكاریانەی نێو گرێبەستی كاركردنی كەناڵەكانی راگەیاندن كرد لەگەڵ ئەوانەی كاریان لەگەلداَ دەكەن. بۆنمونە، بەشێكی زۆر لە بریاڕبەدەست و خاوەنی راگەیاندنەكان، قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستانیان قۆستوەتەوە بۆئەوەی مووچەی كارمەندەكانیان كەم بكەنەوە یاخود لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا پێیان نەدەن. هەروەها رۆژنامەوانان ناچاردەكرێن بەواژۆكردنی گرێبەستێك كە كەمترین مافیانی تیا پارێزراوەو لەكاتی پێشێلكردنی بڕگەكانیشیدا ناتوانن بەرگریی لەخۆیان بكەن. بۆنمونە لەم چەند مانگەی دواییدا كەناڵێكی ئاسمانیی داخرا و بەیەكجار نزیك بە 150 رۆژنامەوان بێكاركران و هیچ قەرەبوویەكیش نەكرانەوە.
چاودێریی میدیای كوردی (چمك)؛ رێکخراوێکی ناحكومی، قازانجنه‌ویستى، سه‌ربه‌خۆییه. کار بۆ چاودێرییكردن، هه‌ڵسه‌نگاندن، راپۆرتكردن‌و توێژینه‌وه‌ى خه‌وش‌و پێشلكارییه پیشه‌ییه‌كانی میدیا‌و ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیی دەکات. جه‌ختكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌كیی ئه‌م رێكخراوه، له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردییه له‌هه‌مبه‌ر په‌ڕاوێزخستن‌و ده‌ستێوه‌ردانى ناپیشه‌یی میدیا‌و میدیاوانانى كوردستان. چالاكیی‌و پرۆژه‌كانى ئه‌م رێكخراوه بۆ رووماڵكردنى به‌رهه‌مه جۆربه‌جۆره‌كانى میدیاى كوردییه، به‌مه‌به‌ستى گه‌ڵاڵه‌كردن‌و خستنه‌ڕووى كارنامه‌یه‌كى پیشه‌ییترى كرداریی بۆ راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه باوه‌كانى میدیا‌و شێوازى كاركردنى میدیاوانانى كوردستان.
فۆتۆ: ئارام حەمەعەلی