فەیک نیوزو هەندێ میکانیزم بۆ رووبەرووبونەوەی

فرمان عەبدولرەحمان

لە ماوەی رابردوودا بەشێوەی ئۆنلاین کۆرسێکی گرنگم لەبارەی میکانیزمەکانی رووبەرووبونەوەی فەیک نیوز وەرگرت کە دامەزراوەی پۆینتەر لە نیوز یونیڤێرسیتی رێکیخستبوو. جگە لە رەهەندە تیوریەکانی پەیوەست بەم بابەتەوە کە ئێستا لەسەر ئاستی جیهان بووەتە کێشەیەکی جدی چەند هەنگاوێکی پراکتکیشیان پێ وتین کە لێرەدا پێمخوشە لەکەڵ هاورێیانی فەیسبوک بە تایبەتی هاورێ رۆزنامەنوسەکانم ئەو زانیاریانە شەیر بکەم بە هیوای سود گەیاندن بە هەموو لایەک.

کاریگەری تۆرە کومەڵایەتیەکان و زۆربونی ژمارەی بەکارهێنەران و خودی ئەو پێگانەی وەک سۆشیاڵ میدیا پۆلێندەکرێن هۆکارێکن بۆ سەرهەڵدانی بابەتی فەیک نیوز . بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاش زۆر بە ئاسانی ڤیدیۆو فۆتۆ دەستکاری دەکرێن بێ ئەوەی هەستیان پێ بکرێت هەربۆیە زۆرینەی فەیک نیوزەکان لە شێوەی فۆتۆ یان ڤیدیۆی دەستکاریکراودا بڵاو دەکرێنەوە بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا زۆر بە ئاسانی بڵاوی دەکەنەوەو دەبنە بەشێک لەو وزەیەی کە بەردەوامی بە دیاردەی فەیک نیوز دەدات. بەڵام ئێستا زۆر دامەزراوەو وێبسایت و ئەپڵیکەیشن داهێنراوە بۆ ناسینەوەی ئەو ڤیدیۆو فۆتۆیانەی بە مەبەست بڵاو دەکرێنەوە لەوانە ئێمە تەنها ئاماژە بە چەند دانەیەکیان دەکەین لەگەڵ هەندێ روونکردنەوە لەسەریان دواتر ئەوانەی دەیانەوێ زیاتر بەکاری بهێنن دەتوانن بە مەسج یان بە هەر شێوەیەکی دیکە بێ ئاگادارم بکاتەوە لە خزمەتیا ئەبم:

یەکەم / وێبسایتی http://exif.regex.info/exif.cgi وێبسایتێکی تایبەتە بۆ چێک کردنی زانیاری دەربارەی هەموو فۆتۆیەک بەشێوەیەک دەتوانی هەر فۆتۆیەکت بوێت لەسەر وێبسایتەکە ئەپڵۆدی بکەی دواتر قەبارەکەی و مێژووی چرکاندنەکەی و جۆری لێنزەکەو هەندێجاریش شوێنی چرکاندنی فۆتۆکەشت پێ دەڵێت.

دووەم / وێبسایتی fotoforensics.com بۆ چێک کردنی ئەو فۆتۆیانەی بە هەر پرۆگرامێکی کۆمپیوتەری دەستکاری کرابێت ئەویش کاتێک فۆتۆیەک ئەپلۆدی ئەم وێبسایتە دەکەیت ئەو شوێنانەت بۆ دەستنیشاندەکات کە دەستکاری کراون.

سێیەم / وێبسایتی www.watchframebyframe.com یەکێکی دیکەیە لە وێبسایتە گرنگەکان لەم وێبسایتەدا هەموو ڤیدیۆیەک بەتایبەتی ئەوانەی یوتیوب دەتوانی بە روونی و ئاشکرایی تەماشا بکەی بە تایبەتمەندی ئەوەی کە تا رادەیەکی زۆر دەتوانی ڤیدیۆکان سلۆ بکەی بۆ زانینی هەر دەستکاری یان مۆنتاژێکی نامۆ لەنێو ڤیدیۆکەدا.

چوارەم / لە وێبسایتی citizenevidence.amnestyusa.org دەتوانی لینکی هەموو ڤیدیۆیەک لەسەر وێبسایتەکە دابگری و بەهۆیەوە زانیاری تەواو لەسەر بەرواری ئەپلۆدی ڤیدیۆکە بۆ سەر ئینتەرنێت و ئەو وڵاتەشی لێیەوە ئەپلۆد کراوە وەربگری هەروەها ئەو لینکانەشت پێ دەڵێت کە ڤیدیۆکەیان بڵاوکردۆتەوە جارێکی دی بەوەش دەتوانی بەراورد ڤیدیۆکان بکەی ئەگەر هر دەستکاری یا مۆنتاژێکی نامۆکرابێ.

پێنجەم / ئەپڵیکەیشنی truepic بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید تایبەتە بە ئاشکرا کردنی ئەو فۆتۆیانەی کۆلاجکراون یان دەستکاریکراون کە کارئاسانیەکی تەواوە بۆ رۆژنامەنوسان و هەر کەسێک کە بیەوێ فۆتۆیەک چێک بکات

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟