میدیای کەسیی و تایبەتمەندییەکانی لەپرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنییدا

چمک، سلێمانی: لەیەکەمین ئەڵقەی پرۆگرامی تەلەڤزیۆنیی «دۆسێ» لەکەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان-دا میوانداریی د.شوان ئادەم ئەیڤەس؛ سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی «چمک» کرا بۆ قسەکردن لەسەر ھۆکارەکانی پاشەکشێی میدیای حزبیی و ئەھلیی و جێگرتنەوەی بەمیدیای کەسی.
لەو پرۆگرامەدا کە لە شەوی ھەیینی «03ی ئەیلولی 2020»دا پەخشکرا ؛ سەرۆکی رێکخراوی چمک دووپاتیکردەوە کە ھۆکاری دروستنەبوونی میدیایەکی نیشتمانیی بۆ سەربەخۆنەبوونی ھەریەک لەدەستەڵاتەکانی یاسادانان، راپەڕاندن و دادوەریی دەگەڕێتەوە کە حزبە کوردییەکان بە بەرنامە کار لەسەر خراپ بەکارھێنانی میدیا و دەستەمۆکردنی میدیاوانان دەکەن، تاوەکو لەسەروەختی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردن و ململانێ و قەیرانەکاندا بۆ ئامانجە تایبەتیی و کەسییەکانی خۆیان بەکاریان بھێنن. ھاوکات ئاماژە بەلایەنە باش و خراپەکانی میدیای کەسیی و دەستوەردانی بەبەرنامەی کەسایەتییە ئەمنیی و ھەواڵگرییەکان لەپارەدارکردنی ھەندێ لەمیدیاکان کرا.
لەدرێژەی یەکەمین ئەڵقەی پرۆگرامی دۆسێ_ی کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان-دا؛ رۆژنامەنووس ژوان ئەحمەد بەشدارییکرد و ئاماژەی بە رەگ و ریشاڵی میدیای کەسیی و دەرھاویشتەکانی لەھەرێمی کوردستاندا کرد.
دۆسێ؛ پرۆگرامێکی ھەفتانەی تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان_ەو لەلایەن رۆژنامەنووس لەشکر حەمەساڵح-ەوە ئامادە دەکرێت. بۆ بینینی تەواوی پرۆگرامەکە، کرتە لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟