میدیا و سیاسەتى کوردى ھۆکارى بەرھەمێھنان و گەشەپێدانی توندڕەویین

چمك، هەولێر: لە میانی بەشدارییکردنی لەپانێڵی دووەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی «ئاشتی لەرێگەی میانڕەوی »؛ د.شوان ئادەم ئەیڤەس وەک سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی دووپاتیکردەوە کە میدیا و سیاسەت لە ھەرێمی کوردستاندا ھۆکارێکی سەرەکیی بەرھەمێھنان و گەشەپێدانی توندڕەویی و پەڕگیریی و تۆقاندنن. بەجۆرێ زۆربەی کەناڵەکان بە ھۆی خاوەندارێتییکردنیان لەلایەن حزبە سیاسییەکان و کارەکتەرە ئەمنییەکانی ناویەوە مۆدێلێک لە میدیای ھەواڵگرییان بەرھەمھێناوەو گەشەی پێدەدەن کە ئامانج لێی ھەربەتەنھا گەیاندنی زانیاریی نییە؛ بەڵکو دروستکردن و بارگاوییکردنیشییەتی.

شوان ئادەم، سەرۆکی رێکخراوی میدیایی کوردی

د. شوان ئادەم ئەیڤەس، سەرۆکی رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی: ئەگەر دیقەت بدەین، چاوپێکەوتنی ئەو کەسانەی رادیکاڵن، بینەر و بیسەری زۆر زیاترە لەوانەی بە مەدەنی قسە دەکەن #ئاشتی_لەڕێگەی_میانڕەوی

Publiée par Rudaw sur Mercredi 14 novembre 2018

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟