کاریگەریی مەڵتیمیدیا لە ڕەواندنەوەی دڵەڕاوکێی منداڵان لەماستەرنامەیەکدا تاووتوێکرا

چمک، سلێمانی: «کاریگەریی بەکارهێنانی مەڵتی میدیا لە ڕەواندنەوەی دڵەڕاوکێی دابڕان لای منداڵانی باخچە»؛ ناونیشانی ماستەرنامەیەکە پێشکەش بە بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی کرا.
ئەو ماستەرنامەیە لەلایەن نەبەرد مەحمود حەمەساڵح ئامادەکراوە؛ رۆژی سێشەممە (18ی نیسانی 2023) لەبەردەم سەرپەرشتیارانییدا؛ پ.د.نیان نامق و پ.ی.د.یۆهان عووسمان و ئەندامانی دیکەی لیژنەی گفتوگۆدا: پ.ی.د.عەبدولسەمەد ئەحمەد، پ.د.جوان ئیسماعیل و پ.ی.د.شێرکۆ جەبار بەرگریی لە ناوەڕۆکەکەی کرد. لە پاش «زیاتر لە سێ کاتژمێر لە گفتوگۆ، نامەکە بەدەسکارییەوە پەسەند کراو بڕوانامەی ماستەر»لە بواری راگەیاندنی پەروەردەی منداڵ بە توێژەر بەخشرا.

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟