لەژێر ئەو ناونیشانەی سەرەوەدا؛ رۆژی چوارشەممە (17ی تشرینی دووەمی 2021) پانێڵی دووەمی سیمپۆزیۆمی خوێندن و پەروەردەی میدیایی بەڕێوەچوو کە بەھاوبەشیی لەلایەن رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی (چمک) و بەشی راگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە رێکخرا و تێیدا ئەم بەڕێزانە بەشدارییان تیاکرد:
خوێندنی باڵای میدیایی و دەرفەتەکانی پێداگۆجی لەلایەن : پ.ی.د.کاروان عەلی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
دۆخی شیاندنی ئەکادیمیی بەشەکانی میدیا لەزانکۆو پەیمانگاکاندا لەلایەن: پ.ی.د.شێرکۆ جەبار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
ئاستەنگەکانی توێژینەوەو پەروەردەی میدیایی لەخوێندنی باڵادا لەلایەن: م.د.شوان ئادەم ئەیڤەس لەرێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی
بەڕێوبەری پانێڵ: بەسۆز تۆفیق عەبدول
فۆتۆ: ئارام حەمەعەلی