وۆركشۆپێك بۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی میدیا رێكدەخرێت

چمك، هەولێر:رۆژی شەممە «07/12/2019» لە كاتژمێر ١٠:٣٠حولەكی بەیانیی لە هۆڵی هۆتێل دیدەمانی شاری هەولێر وۆرکشۆپێکی راوێژکاریی لەبارەی بڕگەو ماددەکانی پرۆژە پێشنیازی «یاسای ئەنجومەنی نیشتمانیی میدیا لەھەرێمی کوردستاندا» رێكدەخرێت کە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا و لەسۆنگەی پەرۆشیی بۆ سنورداركردنی دۆخی شێواوی میدیا و میدیاكاران، ئەم پرۆژە پێشنیازە خۆبەخشانە لەلایەن کۆمەڵە پسپۆڕ و ئەکادیمیێکەوە گەڵاڵەکراوە.

بۆ ئاشنابوونی زیاتر بەناوەڕۆكەكەی و دروستكردنی گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر برگە و ماددەكانی، ماڵپەری چمك وردەكاری پرۆژە پێشنیازی یاساكە لەرێی ئەم بەستەرەی خوارەوە بڵاودەكاتەوە:

Media National Council Law Project 2019

دەنگدان

بە بڕوای تۆ راگەیاندنەكان لەهەرێمی كوردستاندا؛ ناسەربەخۆن؟