چمك، سلێمانی: لە چوارچێوەی کاروچالاکیەکانی و بە پاڵپشتی گرانتێكی ئهمهريكی، ئینیستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) له ئايندەيهكی نزيكدا زنجيرە خولێكی ڕاهێنانی رۆژنامهوانيی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجام دەدات.
ئامانج لەو خولی ڕاهێنانە بریتیە لە هاوكاريكردنی رۆژنامهنووسان و ميدياكاران لە بهرزكردنهوەی تواناكانيان و ئاستی كوالیتی راگەیاندن له ههرێمی كوردستاندا. ئەو بابەتانەی کە لە ڕاهێنانەکەدا پێشکەش دەکرێن بریتین لە ئاشنابوون بە پێوەرە نێودەوڵهتيهكانی کوالیتی لە بواری ڕاگەیاندن، ئيتيك و مێتۆدی توێژينهوەی ميديايی، راگهياندنی بێلايهنانه، ،هەروەها ياسا و سنورەکانی ئازادی ڕادەربڕين. هەر بۆیە ئینستیۆتی مێری رایدەگەیەنێت ههر ڕاگەیاندكارێك کە لە بواری پيشەکەیدا کارایە و ئارەزووی بەشداربوونی ئەم ڕاهێنانەی هەیە و ڕاگەیاندکارە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، تكايه له رێگهی ئهو ئيمهيلهوە پهيوەندی به تيمی رێكخهری راهێنانهكه بكات ([email protected]) و سیڤيهكهی بۆ ئينستيتوتی مێری بنێرێ. پاش وەرگرتنی سیڤیەکان، تیمی ڕێکخەر پرۆسەی دەستنيشانکردنی بەشداربووان دەستپێدەکات و بەشداربوان دەستنيشان دەکرێن. دواتر کات و سات و شوێنی ئەنجامدانی خولەکان رادەگەيةنرێت. دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاریيەکان رۆژی 28/ تەمموز/2018یە.
کاتەکان:
دووشەممە ( 6/8/2018) بۆ گروپی یەکەمی ڕاگەیاندکارانی سلێمانی، لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت.
سێشەممە ( 7/8/2018) بۆ ڕاگەیاندکارانی هەڵەبجە، لە پارێزگای هەڵەبجە دەدرێت.
چوارشەممە ( 8/8/2018) بۆ گروپی دووەمی ڕاگەیاندکارانی سلێمانی، لە پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت.